سەرۆك كۆمار داوا دەكات ئۆردوگای ئاوارەبوەكان و گەڕەكە هەژار نشینەكان لە ریزی پێشەوە بن بۆ پاراستنیان لە باران و لافاو

2015/11/03
167 بینراو

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٥/١٠/٢٩، بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە نوسینگەكەی خۆیەوە، لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئەمینداری بەغداد خاتو (زیكرا عەلووش)، داوای كرد ئۆردوگای ئاوارە بوەكان و ناوچە هەژار نشینەكان و گەڕەكە قەرەباڵغەكان بخرێنە ریزی پێشەوەی چاودێریكردن و پاراستنیان لە بەرەنگار بونەوەی زیانەكانی بارانی بەلێزمە . دوپاتیشیكردەوە پێویستە وەزارەتەكانی (تەندروستیی ،ژینگە ،ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ، شارەوانییەكان ،ئەشغالی گشتیی ،كۆچ و كۆچبەران و ئەمینداریەتی بەغداد) نەك هەر كارەكانیان نەوەستێنن بەڵكو تەواوی تواناكانیان بخەنە كار بۆ زامنكردنی پاراستنی بەغداد و شار و پارێزگاكانی تری عێراق لە زەرەرو زیانی ئاوی ئەو بارانە بە لێزمەیەی كە لە دوێنێ وە چەند ناوچەیەكی گرتۆتەوە ، سەرەنجامیش چەندین شەقام لافاو دایپۆشیون و داخراون بە تایبەتیی لە بەغداد و دوز و كەلار وكفری و نەجەف.
بەڕێزیان دوپاتیان كردەوە پێویستە كاربەدەستانی پەیوەندیدار تەواوی هەوڵەكانیان بخەنە كار بۆ دابینكردنی خۆراك و دەرمان و بەتانیی و چادر، بۆ زیان لێكەوتوانی ئەو بارانە ، پەلەش بكەن لە كۆكردنەوە و لابردنی ئاوی ئەو باراناوەی كە چوەتە ناو نەخۆشخانە كان و لە رێگا و بان شوێنە گشتییەكاندا كۆ بوەتەوە ، رێگە نەدەن ئەو باراناوە بمێنێتەوە تا گۆماو زۆنگاو لەو ناوچانەدا دروستنەبێت بە تایبەتیی لە گەڕەكە میللییەكاندا.
سەرۆك كۆمار سەرلە نوێ پێویستیی دانانی پلانێكی ستراتیژیی هەمەلایەنەی دوپاتكردەوە بۆ رێكخستن و گەشە پێدان و هەرچی زوتری دەسپێكردنەوەی خزمەتگوزاریی گشتیی و بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن، داوایشیكرد چارەسەری راستەقینە و هەمیشەیی دابنرێت بۆ ئەم كێشە ژینگەییە كە تا رادەیەك هەمو ساڵێك دوبارە دەبێتەوە .
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان