كۆبونەوەی سێ سەرۆكەكە، باری ئەمنیی و ئابوریی تاوتوێ دەكات

2015/11/03
212 بینراو

ئێوارەی پێنج شەمە ٢٠١٥/١٠/٢٩ بەڕێزان سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم و سەرۆك وەزیر حیدەر عەبادیی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سلیم جبوریی، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا باری ئەمنیی و ئابوریی و دۆسیەی ریفۆرمەكان و رێوشوێنی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و روبەرو بونەوەی هەڕەشە سەرەكییە هەنوكەیەكان ، تاوتوێكرا. 
بەشداربوانی كۆبونەوەكە ستایشی سەركەوتنەكانی هێزە چەكدارەكانیان كرد بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریست و رزگاركردنی یەكجارەكیی بێجیی و ناوچەكانی جەبەل مەكحول و بەلدات لە ئەنبار و كەركوك ، ورە بەرزیی سەربازییانەی سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەكان و حەشدی شەعبیی و پێشمەرگە رۆڵەی عەشایرەكانیشیان بەرز نرخاند .
كۆبونەوەكە سەرلەنوێ پێویستیی بەردەوام بونی هەوڵەكانی دوپاتكردەوە بۆ رەخساندنی هەلو مەرج و زەمینەی سەرخستنی ئاشتبونەوەی گشتیی و كۆمەڵایەتیی و پێداویستییەكانی گەڕانەوەی ئاوارە بوەكان بۆ زێدی خۆیان.
بەشداربوانی كۆبونەوەكە ئومێدی خۆیان دەربڕی دوای لەناوبردنی داعش ئۆقرەیی بگەڕێتەوە بۆ سوریا ، عێراقیش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكاندا رۆڵی چالاك و كاریگەری دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو ئۆقرەییەدا.
سێ سەرۆكەكە لە كۆبونەوەكەیاندا باری دارایی و ئابوریی یان تاوتوێكرد و، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی كە دەبێت، لە پاڵ هەنگاوەكان بۆ قوتار كردنی عێراق بە سەلامەتیی لەم قەیرانە داراییەی بەرۆكی گرتوە، هەنگاوی دیراسەكراوی بە بەرنامەش بنرێت بۆ پەیڕەو كردنی سیاسیەتی سك هەڵگوشین و دەست پێوەگرتنی خەرجیی .
Precedency

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان