سەرۆک کۆمار پێودانگەکانی پتەوکردنی یەکڕیزیی و قبوڵکردنی رای جیاواز دووپات دەکاتەوە

2017/03/20
90 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پەیامێکی ئاڕاستەی چوارەمین کۆنگرەی زانستیی کرد کە رۆژی یەک شەممە ٢٠١٧/٣/١٩ لە شاری نەجەفی پیرۆز بە چاودێریی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بەڕێوەچوو بە دروشمی (بەڕێز فاتیمە تول زەهرا (سڵاوی لێ بێت) سەرناوی یەکڕیزیی ئیسلامییە)، ئەمەش دەقی پەیامەکەی بەڕێزیانە:

"بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە 

بەڕێزان خوشک وبرایانی ئامادەبوو 

سڵاوی خواتان لێ بێت 

بە پێزانینێکی زۆرەوە بانگهێشتنامە پڕ نەوازشەکەتانمان پێ گەیشت بۆ ئامادەبون لە چوارەمین کۆنگرەی زانستیتاندا، داوای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم لە بەڕێوەچونی چالاکییەکانی کۆنگرە و بەڕێزانی بەشدار بو، بەو ئامانجەی بگاتە ئەنجامێکی وا کە یاریدەدەر بێت بۆ پتەو کردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی لە نێوان رۆڵەی پێکهاتەجیاجیاکاندا.

لەم جۆرە بارودۆخەی کە وڵاتمان و تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکەی پیادا دەگوزەرێت رۆڵی ئیجابیی یەکگرتویی دوپات دەبێتەوە کە زانایانی ئاینیی و تەواوی بیرمەندان و روناکبیران و چالاکوانانی کۆمەڵایەتیی دەتوانن بیبینن بۆ ئەوەی نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەن بۆهاندان و پتەوکردنی پێودانگەکانی یەکڕیزیی و برایەتیی قبوڵکردنی فرە رەنگیی و رای جیاواز .

فرە رەنگیی دەکرێت ببێتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و بوارێک بۆ پێشکەوتن لە بری ئەوەی ببێتە تونێلێک وەك مرۆڤ كۆتاییمان پێ بهێنێت و بمان بات بەرەو گرژیی و ناكۆكیی ٍ،هەمو ئەمانەش بەندە بە وەی یەكتر قبوڵ بكەین بە جیاوازیی شێواز و رێگاكانی بیركردنە وە و بیرو بۆچونەكانمان ، بەو جۆرەی بیركردنەوەی هەریەكەمان دور بێت لە هاندان و بەكارهێنانی هێز بۆ سەپاندنی بیرو را و سەركوتكردنی بیرورای بەرامبەر ،ئاساییە بۆچونەكان یەك بگرنەوە یا ناكۆك بن بەڵام نابێت خاوەن بیروراكان لە نێوان یەكتردا ناكۆك بن.

مێژو فێرمان دەكات هەركاتێك دەروازەكانی بیری جیاواز و هەمە رەنگ لەسەر یەكتر ئاوەڵە بن ، ئەوا شارستانییەكان گەشە دەكەن و پێ دەگەن و مەزن دەبن ،چەندە مرۆڤەكان جیاوازییەكان پەنگ بكەنەوە و تەسكی بكەنەوە و چەندە پرەنسیبی خۆسەپاندنی بیروڕاكانیان و یەك ئاڕاستەیش بگرنە بەر ئەوا ئەو شارستانیانە بە خێرایی بەرە و هەرەس هێنان دەچن.

ئەگەر ئێستا هەوڵەكان پەرەیان پێ بدرێت لە پێناوی بەهێزكردنی یەكڕیزیی نیشتمانیی عێراقییەكان و پەی ببەین بە بەهای یەكڕیزیمان بۆ بەگژاچونەوەی مەترسییە زۆرەكان كە لە چوار دەورماندان ،ئەوا چالاكییە فیكرییەكان لە نێویاندا كۆنگرەكەی ئێوە و ئەوانەی بانگەواز دەكەن بۆ پێودانگی یەكێتیی و برایەتیی ، زۆر بەسود دەبن بەرهەمیان دەبێت لە بەرژەوەندیی ئەو ئامانجە بەهادارەی كە هەموان پێكەوە لێی دەڕوانین لە پێناوی یەكڕیزیی نیشتمانیی لە بوارە جیاجیاكانی ئاینیی و كۆمەڵایەتیی و نەتەوەییەوە .

جارێكی تر داوای سەركەوتن بۆ كۆنگرە و بەشداربوانی دەكەم .

پەروەردگار هیەنگاوی هەموان سەربخات كە خۆشیی و راستگۆیی لێ بەدی بركێت .

بە خوداتان دەسپێرم ...

Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان