سەرۆک مەعسوم "قانونی گرێدانی پەیمانگای دادوەریی بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی" پەسەند دەکات

2017/07/17
53 بینراو


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/٧/١٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار رایگەیاند، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم "قانونی گرێدانی پەیمانگای دادوەریی بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بۆ ساڵی ٢٠١٧"ی پەسەند کرد کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابو.

نوسینگەکە رونیکردۆتەوە ئەم قانونە دارێژراوە بە ئامانجی بەستنەوەی پەیمانگای دادوەریی بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بەو پێیەی لایەنی پەیوەندیدارە بە ئامادەکردن و دیاریکردنی دادوەر و ئەندامانی داوکاری گشتیی و دامەزراندنیان و کۆتایی هێنان بەو دو کارگێڕییە، هاوکات بە مەبەستی گەشە پێدانیشە بەو جۆرەی سەربەخۆیی دادوەریی و رێزگرتنی سەروەریی قانون بەهێز دەکات، ئاماژەیشکردوە کە قانونەکە رەوانەکراوە بۆ بڵاو کردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمیدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان