سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە دایکی سێ شەهیدی جەنگی دژ بە داعش

2017/07/23
87 بینراو

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٧/٢٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە خاتو عائیشە تەها عوسمان کە هاوڵاتییەکی کوردە و لە پێنج جگەرگۆشەی، سێ رۆڵەی قارەمانی شەهید بون کە یەکێکیان نەقیب بوە لە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعشی تێرۆریست لە کاتی رزگارکردنی چەند بەشێکی شاری زومار لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێزیان ستایشی بەجەرگیی و قوربانیی بەخشیی دایکی ئەو سێ شەهیدە ی کرد و نەوازشی بۆ ئەوان و تەواوی شەهیدانی گەلەکەمان دەربڕی کە لە جەنگی شەرفی دژ بە چەتە تێرۆریستەکان شەهید بون، داوایکرد شەهیدان مەزنترین رێزلێنانیان لێ بنرێت و خانەوادەکانیشیان بە باشترین شێوە چاودێریی بکرێن، ئاماژەیکرد کە ئەوانە بۆ بەرگریکردن لە ئازادیی گەلەکەیان و مرۆڤایەتیی و ئایندەی نەوەکان داهاتو، قوربانییان داوە بە ئازیزترین شتیان کە ژیانیانە.
خاتو عائیشە تەها عوسمان سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و بایەخە زۆرەیان.
هەریەک لە مەسعود حەیدەر ئەندامی کۆمیتەی دارایی و شاخەوام عەبدوڵا بڕیاردەری کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران و برایەکی ئەو سێ شەهیدە نەمرە ئامادەی دیدارەکە بون.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان