سەرۆک مەعسوم مەرسومێک دەرەکات بۆ دامەزراندنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ

2017/08/02
23 بینراو


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئاشکرای کرد ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠١٧/٨/٢، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم مەرسومێکی کۆماریی دەرکرد بۆ دامەزراندنی ئەندامانی هەمیشەیی و یەدەکیی لە ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ. 

نوسینگەکە رونیکردۆتەوە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ بریتیە لە بەڕێزان: هێمن رەشيد زەيدان، بەسمە محەمەد مستەفا، سامر ياسين عەبدوڵا، عەلی ئەكرەم زەين ئەلعابدين، مشرق ناجي عەبود سەلمان، وەحدە مەحمود فەهد عەبد، عەلی عەبدول كەريم ميزرا فارس، فازیل عەبدول زهر فازیل ئەلغراوی، عەقيل جاسم عەلی هادی، زەيدان خەڵف عوبێد، عامر بۆڵس زياوفاتن عەبدول واحید عەباس. 

ئەندامە یەدەکەکانیش پێکهاتوە لە هەریەک لە: پەروين محەمەد ئەمين، ئەنەس ئەكرەم محەمەد سوبحی و، فەيسەڵ عەبدوڵا بەدر عەدایی. 

نوسینگەی راگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە قانونەکە رەوانە کراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەی رەسمییدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان