سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی لیبیا بە بۆنەی کۆتایی ئەرکەکانی

2017/08/03
14 بینراو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٧/٨/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ناجی ئەحمەد شەلغەم باڵیۆزی لیبیا لە عێراق کە بە بۆنەی کۆتایی ئەرکەکانی هاتبو بۆ ماڵئاوایی کردن. 

لەو دیدارەدا سەرۆک مەعسوم قوڵیی پەیوەندیی دۆستانە و برایانەی نێوان هەردو وڵات و گەلی برا و نیاز و هەوڵی عێراق بۆ گەشە پێدانیان لە هەمو بوارەکانی دوپاتکردەوە، شانازیی خۆشی دەربڕی بە گەلی لیبیا لەوەی بەتوانایە بۆ تێکشکاندنی تێرۆر و تێپەڕاندنی هەمو کۆسپەکان و هەلومەرجە نائاساییەکان و هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی هاوچەرخ و پێشکەوتو دا. 

بەڕێزیان ستایشی ئەو رۆڵە تایبەتەی کرد کە بەڕێز شەلغەم بینویەتی لە پتەوکردن و گەشەپێدانی نێوانی هەردو وڵاتدا لە بوارە جیاجیاکان و هەڵوێستی هاوکاریی بەردەوامی بۆ پشتیواننی لە گەلی عێراق، داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە ئەرکەکانی داهاتویدا، داوای سەرکەوتنی یەکجارەکیشی بۆ گەلی لیبیا کرد لە بەدیهێنانی خواست و ویستەکانیدا بۆ ئۆقرەیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان