پەیامی سەرۆک کۆمار بۆ کۆنگرەی سێ یەمین ساڵڕۆژی لەناوبردنی بەکۆمەڵی ئێزدییان

2017/08/03
11 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنگرەی سێیەمین ساڵڕۆژی لەناوبردنی بەکۆمەڵی ئێزدیان کرد کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/٣/٨، لە بەغداد بەڕێوەچو راوێژکار دکتۆر قەحتان جبوریی لە جیاتی بەڕێزیان خوێندییەوە، ئەمەش دەقەکەیەتی: 

“بەڕێزان خوشک و برایانی ئامادە بو 
سڵاوی خواتان لێ بێت
دەستخۆشیتان لێ دەکەم بۆ هەوڵەکانی کە داوتانە و بەدڵسۆزیی پەرۆشیەوە بەردەوامن لەهەوڵی جدیی بۆ ئاشکراکردنی گەورەیی ئەو کارەسات و کۆستە گەورەیەی کە هاوڵاتیانی ئێزدی بەسەریاندا هات لە دوای ئەوەی تاقمی داعشی تێرۆریست سێ ساڵ لەمەوبەر شاری شەنگالی لێ داگیر کردن لە تاوانێکدا کە ترسناکیی و دڕندەییەکەی زیاتر بو لە هەر تاوانێکی کۆمەڵکوژیی کەمێژوی مرۆڤایەتیی بە خۆوەی بینیوە، ئەوەش لە چوار چێوەی زنجیرە تاوانەکانی چەند ساڵی رابردوی ئەو تاقمە تێرۆریستەدا بو لە عێراقدا، و لە هەندێکیاندا زۆر بە ئاسانیی و کەللە ساردیی سەدان کەسییان کوشتوە و بونەتە هۆی کارەسات و مەینەتی سەخت بۆ عێراقییەکان بە پێکهاتە جیاجیاکانیانەوە لەو شارانەی کە گیرۆدەی دڕندەیی داعش بون.
یادی سێیەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییان بە هەلومەرجێکی نوێدا گوزەر دەکات بەهۆی سەرکەوتنی سەربەرزانەی هێزە چەکدارەکانمان و تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی مێژویی مەزن بۆ گەلی عێراقی نەبەزمان و جیهان بەگشتیی، کە خۆی لە تێکشکاندنێکی گەورەی تاوانبارانی داعش دا دەبینێتەوە لە دوای رزگارکردنی شاری شەنگال و شاری موسڵ بەتەواوەتی و زۆربەی پارێزگای نەینەوا و هەردو پارێزگای سەلاحەدیین و ئەنبار، هاوکات بە ورەیەکی نەبەزینەوە ئامادەیە بۆ پاککردنەوەی بست بە بستی خاکی نیشتمان لە چنگی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش.
لە کاتێکدا سەر دائەنوێنین بۆ شەهیدانی هێزە چەکدارەکانمان، پاڵەوانەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و خۆبەخشەکان کە قوربانییاندا بە گیانی خۆیان لە پێناوی ئەو سەرکەوتنە مەزنانەدا، بە خەمێکی زۆرەوە ئەو کارەساتانە بە بیر دەهێنینەوە کە ئێزدییەکان و رۆڵەکانی دیکەی گەلەکەمان روبەڕوی بونەوە لە ئەنجامی تاوانەکانی کوشتن و بڕین و رفاندن و ماڵوێرانیی و دەربەدەربون لەسەر دەستی تاقمی داعشی تێرۆریست، بە خەمبارییەکیشەوە نەهامەتی مرۆیی سەخت و دژواریان بە بیردێنینەوە بە تایبەتیی کچ و ژنە ئێزدییە رفێنراوەکان لەکاتی بەگژاچونەوەی پەلاماری دڕندانەی داعشیەکاندا، هاوکات قوربانیدان و قارەمانیەتی رۆڵەکانی شەنگالیش بە یاد دەهێنینەوە لە بەرپەرچدانەوەی چەتەکانی داعشی تاوانبار کە دورن لە هەر پێودانگێکی ئاینیی و رەوشتیی. 
ئەوتاوانە قێزەونانەی تێرۆریستان لە شەنگال و ناوچە ئێزدیی نشینەکانی تر و سپایکەر و ناوچەکانی تری عێراق، هەموی تاوانی جینۆ ساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین. هەمو ئەمانە پێویستیان بە چڕکردنەوەی کاری نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی زیاترە بۆ ئاشکراکردن و سزادانانی بەرپرسیارانی ئەو تاوانانە بێ جیاوازی و بێ دواخستن، هەموانیش دەخاتە بەر بەرپرسیارێتیەکی مرۆیی و رەوشتیی بۆ بەردەوامبون لەسەر هەوڵدان لە پێناوی ئازادکردنی هەمو هاوڵاتییانی ئێزدیی و ئەوانی تریش کە بەدیل و سەبایا گیراون و کەمکردنەوە و سوککردنی مەینەتیی ئاوارە بوو راگوێزراوەکان و پەلە کردن لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و قەرەبو کردنەوەیان یاخود قەرەبوکردنەوەی خانەوادەکانیان لەبەرامبەر ئەو زیانە مادیی و دەرونیی و مەعنەوییە زۆرانەی لێیان کەوتوە و داعش هۆکاری کارەسات و ماڵ وێرانییەکانیانە.
بەدەرفەتی دەزانم خۆڕاگریی قارەمانانەی ئێزدییەکان بە روی تێرۆر بەرز بنرخێنم.. ستایشی ئازایەتیی و خۆڕاگریی ژنانی ئێزدیی دەکەم کە گیرۆدەی دەستی تاوانبارانی داعش بون و بەرەنگاریان بونەوە و ورەکانیان بەرز کردەوە لە جەنگی قارەمانانەی دژ بە دڕندەکانی داعش، هاوکات دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم بە جیاوازی پێکهاتەکانیانەوە بۆ هاوکاریی و هاوسۆزییان لەگەڵ مەینەتیی برا ئێزدییەکانیان بون و پێشتریش هاوکاری مەسیحیەکان بون، دڵیاین ئەم بەش مەینەتییە لەسەر دەستی عەقڵیەتی تاوانکاریی داعش، هاوخەباتیی و دەست لەناودەستکردنی نیشتمانیی لە نێوان هەمو عێراقییەکاندا بەهێز کرد، پێویستیی قوڵکردنەوەی لێک تێگەیشتن و یەکێتیی نێوانیانی دوپاتکردەوە دژی تێرۆر و توندڕەویی و گیانی تەکفیریی و خۆسەپاندن.

بە خواتان ئەسپێرم"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان