سەرۆک مەعسوم گەیشتە تاران

2017/08/04
19 بینراو

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٧/٨/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بەغدادی بەجێهێشت و گەیشتە فڕۆکەخانەی میهرابادی نێوەوڵەتیی لە تارانی پایتەختی ئێران، کە لەسەر بانگهێشتیی رەسمیی بۆبەشداریی کردن لە رێورەسمی سوێند خواردنی دەستوریی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن رۆحانیی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات کە رۆژی شەممە ٢٠١٧/٨/٥ بەڕێوە دەچێت. لە فڕۆکە خانەی میهراباد پێشوازییەکی رەسمیی بەشکۆ لە بەڕێزیان کرا لەلایەن ژمارەیەک لە گەورە لێپرسراوانی ئێرانەوە لە ریزی پێشەوەیان محەمەد نیعمەت زادە وەزیری پەترۆڵی ئێران.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان