سەرۆک کۆمار چاوی دەکەوێت بە سەرۆک رۆحانیی

2017/08/05
43 بینراو


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٥/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی کۆماریی لە تاران چاویکەوت بە فەخامەتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دکتۆر حەسەن رۆحانیی.
لە دیدارەکەدا بەڕێزیان پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئێران کرد بە دوبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و، داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە رێبەریکردنی گەل و وڵاتەکەی بەرەو زیاتر پێشکەوتن و گەشەسەندن، باوەڕی خۆیشی دەربڕی بەوەی قۆناغی داهاتو پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێران گەشەسەندنی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، هاوکات کۆمەک و یارمەتیەکانی ئێرانی بۆ عێراق لە جەنگەکەی دژی تێرۆر بەرز نرخاند.
سەرۆک مەعسوم گرنگیی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی دوپاتکردەوە کە عێراق و ئێران پێکەوە دەبەستێت کە پێویستیی بەزیاتر تۆکمەکردنە بەتایبەتیی لە بوارەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ و سود وەرگرتن لە شارەزایی ئێرانیی لەو بوارانەدا، کاراکردنی کۆمیتەی هاوبەش و هاریکاریی لە کەرتی نەوت و ژینگەشی بە گرنگ زانی.
سەرۆک رۆحانیش خواست و نیازی وڵاتەکەی لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردو وڵاتدا نیشاندا لەوانە گەشەپێدانی هاریکاریی لە بواری بەستنەوەی هەردو وڵات بە هێڵی ئاسنینی نوێ و ئاسانکاریی بۆ ڤیزا لە نێوان هەردو وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان