سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەزیری دادی پۆلیڤیا

2017/08/05
38 بینراو


نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٨/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران پێشوازیکرد لە بەڕێز ئارکە زاکۆنیتە وەزیری داد و وەزیری پێشوی دەرەوەی پۆلیڤیا.

لە دیدارەکەدا بەڕێزیان گرنگیی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و پۆلیڤیای لە هەمو ئاستەکاندا دوپاتکردەوە بە تایبەتیی لە کەرتی نەوتدا، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی کاری هاوبەش لە پێناوی گەشەپێدانی کارەکانی رێکخراوی دەوڵەتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک).

هاوکات بەڕێزیان بانگهێشتنامەی لە سەرۆک ئیڤۆ مۆرالیس سەرۆکی پۆلیڤیاوە پێگەیشت بۆ ئامادەبون لە کۆبونەوەی باڵای دەوڵەتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە بڕیارە لە پۆلیڤیا بەڕێوە بچێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان