سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەزیری ناوخۆ

2017/08/07
15 بینراو

ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/٨/٧ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز قاسم ئەعرەجیی وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا کە ژمارەیەک لە گەورە لێپرسراوانی وەزارەتی لە خۆگرتبو. 
بەڕێزیان ستایشی قوربانیدانی گەورەی بەشە جیاجیاکانی پۆلیسی فیدراڵیی و گورزی قارەمانانەیانی کرد لە شەڕەکانی رزگارکردنی وڵاتەکەماندا لەپیسیی تاقمی داعشی تێرۆریست، هەوڵ و تەقەلای وەزارەتی بەرز نرخاند لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاوڵاتییان و قەڵاچۆکردنی تاوانەکان، رایسپاردن بۆ پێویستیی خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەکان بۆ رێگرتن لە هەر دەستدرێژیی و زیادڕەوییەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی قانون و راوەدونان و لێپێچینەوە و سزادانی بەرپرپرسیارانی توندوتیژیی و گێچەڵ کردن بە هاوڵاتیانی وەک پزیشک و بازرگان و ئەکادیمییەکان و هەر کەسێکی تر. 
سەرۆک مەعسوم رێنمایی دا بۆ قەدەغە کردنی بڵاوبونەوەی دیاردەی چەکداریی لە دەرەەوەی دەسەڵاتی دامەزراوەکانی دەوڵەت و تەوقکردنی بازرگانیکردنی نارەسمیی بە کەرەسە و پۆشاک و جلوبەرگی سەربازیی، هاوکات ئاسانکاریی بکرێت بۆئەوەی هەمو هاوڵاتیان بەپێی رێنمایی قانونیی پسوڵەیان بۆ بکرێت. 
بەڕێزیان داوایکرد بایەخی زیاتر بدرێت بە گەشە پێدانی پەیوەندیی و هاریکاریی نێوان دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوتاکانیان لە تەواوی دەوڵەتانی جیهاندا، بە تایبەتیی دەوڵەتانی دراوسێ لەرێی چڕ کردنەوەی دیدار و چاوپێکەوتنەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و بەهێز کردنی چاودێریی توندتۆڵی سنورەکان و بەدوداچون بۆ کاروباری عێراقییەکانی هەندەران و یارمەتیدانیان. 
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ باسێکی چڕ و پڕی لەروبار و چالاکیی دەزگا و بەشەکانی وەزارەت و ئەو ئەرکانەی پێذکەشکرد کە خراوەتە سەرشانیان لە پارێزگاریکردنی ئاسایش و چەسپاندنی ئۆقرەیی لە وڵاتدا، ئاماژەیشیکرد بۆ دانانی پلان و بەرنامە بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و کێشە هەنوکەییە و کەڵەکە بوەکان کە روبەڕوی وەزارەتەکەیان دەبێتەوە لە چەندین بواردا، دوپاتیشیشکردەوە وەزارەتەکەیان بەردەوامە لەسەر کارەکانی لەپێناوی ئارامیی هاوڵاتیی عێراقیی و هەوڵدانی چڕ و پڕی لە چەسپاندنی ئاسایش و ئۆقرەیی لە هەمو ناوچەکاندا، سەرباری پتەوکردنی پەیوەندیی هاریکاریی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێدا بەگشتیی و دەوڵەتانی جیهاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان