سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا وەردەگرێت

2017/08/08
22 بینراو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/٨/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێڕابینیی لە بەڕێز سیریل نون باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق وەرگرت.
بەڕێزیان بەهێزیی و قوڵیی پەیەوەندیی نێوان هەردو وڵاتی بەرز نرخاند، ئاماژەیکرد بۆ گرنگیی پشتوانیی ئەڵمانیا لە عێراق لە جەنگەکەی دژی تاقمی داعشی تێرۆریست و پێشکەشکردنی کۆمەکی مرۆیی و ئابوریی و سەربازیی، هاوکات گرنگیی بەشداریکردنی ئەڵمانیای دوپاتکردەوە لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەتایبەتیی لەو ناوچانەی لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا زیانیان بەرکەوتوە، بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیاشی بە پێویست زانی لە گەشەپێدانی ژێرخان و پەرەپێدانی ئابوریی عێراقدا.
سەرۆک مەعسوم ئەوەی خستەرو کە عێراق سورە لەسەر هەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی تێرۆر بە یەکجارەکیی و لە رەگ و ریشە هەڵکێشانی و وشککردنی سەرچاوەکانی کە دەیژێنن، هەوڵی چڕوپڕیش دەدات بۆبەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموکراسیی سەرباری ئەو کۆسپانەی کە دێنە رێی گەشەکردنی دیموکراسیی لەو بارەیەوە گرنگیی پشتگیریکردنی کۆمەڵی نێو دەوڵەتیی بە پێویست زانی، هاوکات سودوەرگرتن لە ئەزمونی ئەڵمانیای دوپاتکردەوە لە بواری ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ. 
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا سیریل نون دوپاتیکردەوە ئەوپەڕی هەوڵ دەخاتە گەڕ بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندیی دوقۆڵیی هەردو وڵاتی دۆست و بەهێزکردنی چوارچێوەکانی هاریکاریی لە هەمو بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان