سەرۆک کۆمار نامەی لێڕابینیی لە باڵیۆزی نوێی نیوزلاندە لە عێراق وەردەگرێت

2017/08/08
19 بینراو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/٨/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێڕابینیی لە بەڕێز باردلی ساودن باڵیۆزی نوێی نیوزلاندە لە عێراق وەرگرت.
لەو دیدارەدا بەڕێزیان گرنگیی ئەو پەیوەندیی و هاریکارییە هاوبەشەی دوپات کردەوە کە هەردو وڵاتی دۆست پێکەوە دەبەستێتەوە بە تایبەتیی لە بوارەکانی بازرگانیی، پیشەسازیی و کشتوکاڵدا، بە پێویستییشی زانی هەنگاو بنرێت بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان هەردو وڵاتدا تا تەواوی بوارەکان بگرێتەوە.
سەرۆک مەعسوم ئاماژەیکرد بۆ هەڵوێستی پشتیوانیی نیوزلاندە لە عێراق بەتایبەتیی لە جەنگەکەی دژی تاقمی داعش و بەشداریکردنی کاریگەری لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تێرۆر و پێشکەشکردنی پشتیوانیی مرۆیی بۆ ئاوارە بوەکان.
سەرۆک کۆمار داوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز ساودن کرد لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراقدا، ئامادەیی نیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی نێردەی دیپلۆماتیی نیوزلاندە لە عێراق.
باڵیۆزی نوێی نیوزلاندەش گرنگیی ئەو پەیوەندییانەی دوپاتکردەوە کە عێراق و نیوزلاندە پێکەوە دەبەستێت، گرنگیی پتەوکردنی چوارچێوەکانی هاریکاریی نێوان هەردو وڵاتی دۆستی رونکردەوە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە چەسپاندنی ئاسایش و ئۆقرەیی و گەشەسەندندا نوێ کردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان