سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەفدێکی کۆمیتەی چارەسەرکردنی کێشە عەشایرییەکان لە بەسرە

2017/08/08
19 بینراو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/٨/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدی چارەسەرکردنی ناکۆکییە عەشایرییەکان لە بەسڕە کە ژمارەیەک لە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیی ناسراوی پارێزگاکەی لە خۆگرتبو، شێخ یەعروب محەمداویی سەرۆکایەتیی دەکردن و نوێنەرانی هەردو پێکهاتەی مەسیحییو سابئیی لە پاێزگاکە ئامادەی بون. لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار ئامادەیی نیشان دا هەوڵی تەواوی بخاتە گەڕ بۆ پشتگیر کرنی پێشکەوتن و گەشە کردنی بەسرە بە تایبەتیی لە بوارەکانی ئابورییدا، گرنگیی بەهێز کردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و پتەوکردنی رایەڵەکانی پەیوەندیی ریزەکانی کۆمەڵ ئەوەش لە میانەی هاندان بۆ وەلانانی ئەو بیرو باوەڕ و نەریتە باوانەی کە دەبنە کۆسپ لەبەردەم گەشەکردنی وڵات لە هەمو روەیەکەوە، هاوکات ئەو رۆڵەی کە دەیبینێت لە بەرەی ناوخۆ یەکێتیی کۆمەڵایەتیی کە فاکتەری بەهێزکردنی دەسەڵاتی قانون و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و پاراستنی مافەکانی هاوڵاتییان هەمویانە.
سەرۆک مەعسوم دوپاتیکردەوە کەپێویستە هەموتواناکان یەک بخرێن بۆ بەگژاچونەوەی تێرۆر کە مەرامێتی دەست بوەشێنێت لە یەکڕیزیی کۆمەڵی عێراق، کار بکەن بۆ ئەوەی توانا مرۆیی و داراییەکان بەهەدەر نەبرێن و بخرێنە خزمەت سەرلەنوێ ئاوەدنکردنەوە و بنیاتنانەوە.
بەڕێزیان ئاماژەیکرد کە پێویستە بایەخ بدرێت بە پرۆژەکانی پەرەپێدان و سودوەربگیرێت لە سەرچاوە و توانا زۆرو زەوەندەکانی مرۆییەکانی عێراق، بە تایبەتیی لە بەسرە بۆ گەشەپێدانی باری گوزەران و خزمەتگوزاریی و بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوامی کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئۆقرەیی و گەشەسەندن لە عێراق.
بەڕێزیان ئەوەیشی دوپاتکردەوە کە دەبێت بایەخی زیاتر بدرێت بە پاراستنی هەمو پێکهاتەکان و هاندانیان بۆ ئەوەی زێدی رەسەن و مێژویی خۆیان جێ نەهێڵن کە ئاماژەکردن بو بۆ مەسیحیی و سابیئەکان و ئەوانیتریش، لەوبارەیەوە داوایکرد هەمو پەرستگا و شوێنە مێژوییەکان نۆژەن بکرێنەوە و گەشەیان پێ بدرێت. 
لای خۆشیانەوە ئەندامانی وەفدەکە ستایشی پشتیوانیی سەرۆک مەعسومیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانیان لە سەرخستنی پرۆژەی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و بەدواداچونی راستەوخۆی ۆ چالەکییەکانی کۆمیتەکەیان، ئەوەشیان خستە رو کە تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ بەهێز کردنی پایەکانی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و چەسپاندنی تەبایی لە نێون رۆڵەکانی گەلی عێراقدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان