سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە وەزیری دەرەوەی ئوردون

2017/08/10
19 بینراو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/٨/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەیمەن ئەلسەفدیی وەزیری دەرەوە و کاروباری دورەوڵاتەکانی شانشینی ئوردونیی هاشمیی کە سەرەتا سڵاو و رێزی پادشای شانشینی ئوردونیی هاشمیی خاوەن شکۆ عەبدوڵای دوەمی بە بەڕێزیان گەیاند . 
لە دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆک کۆمار رۆڵ و هەوڵەکانی شا عەبدوڵای دوەمی بەرز نرخاند لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دۆست و لە پتەو کردنی پەیوەندیی هاریکاریی و لێکتێگەیشتن لە نێوان دەوڵەتانی ناوچەکەدا ، بایەخدانی عێراقیشی خستە رو لە بەدیهێنانی پەیوەندیی برایانەی زیاتر لەگڵ شانشینی ئوردونیی برادا لە هەمو بوارەکاندا، لەوانە نەوت و وەبەرهێنان و ئاڵوگڕکردنی شارەزاییەکان و بواریی ئەمنییش، ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی بەهێز کردن و فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە. 
سەرۆک مەعسوم گرنگیی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئوردونی دوپاتکردەوە لەرێی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات و بایەخدان بە رێگاو بانی زەمینیی لە نێوانیاندا، خۆشحاڵیشی دەربڕی بە ئەنجامەکانی کۆبونەوەی ئەم دواییەی لیژنەکە و گەڵاڵە بونی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن. 
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردون پیرۆزبایی وڵاتەکەی نوێکردەوە بۆ عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە بەسەر تێرۆر و رزگارکردنی موسڵ ،نەگۆڕیی هەڵوێستی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردەوە بە تایبەتیی لە جەنگەکەی دژی تێرۆر و پەرۆشیی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئۆقرەیی و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا. 
وەزیر ئەیمەن ئەلسەفدیی رونیکردەوە شانشینی ئوردونیی هاشمیی بایەخ دەدات بە پتەوکردنی پایەکانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات بە جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی هەردو وڵاتی برا بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان