سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەزیرانی دەرەوەو بەرگریی فرەنسا

2017/08/26
25 بینراو


ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٨/٢٦ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی فرەنسا بەڕێزان ژان ئێف لۆردییان و خاتو فلۆرانس بارلیی و وەفدی هاوڕێ یان، سەرەتا وەفدەکە سڵاو پیرۆزبایی ئەمانۆییل ماکرۆنی سەرۆکی فرەنسای گەیاند بە سەرۆک مەعسوم بە بۆنەی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریست و رزگارکردنی موسڵەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار وێڕای وتەی بەخێرهاتن لە وەفدی فرەنسایی کە هاتنیان ئاماژە و هێمایە بۆ بایەخدانی فرەنسا بە پشتگیریکردنی نەگۆڕی گەلی عێراق، ئاماژەیکرد بە گرنگیی هەڵوێستی لایەنگیریی فرەنسا بۆ عێراق لە جەنگەکەی دژ بە داعش هەر لە سەرەتای چنگ گیرکردنی ئەو تاقمە تێرۆریستە لە موسڵ و شارەکانی تری عێراق، ستایشی رۆڵی فرەنساشی کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە تێرۆر و پێشکەشکردنی کۆمەکی سەربازیی بە هێزە چەکدارەکانی عێراق هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانیی کۆمەڵی نێو دەوڵەتیی عێراق، سەرباری پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ ئاوارە بوەکان. بەڕێزیان سوپاسگوزاریی گەلی عێراقیشی دەربڕی لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستی پشتگیرییەی لە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئازادی دیموکرات.
هەر لەو میانەدا سەرۆک مەعسوم بڕیاری عێراقییەکانی خستە رو بۆ تێکشکاندنی تێرۆر لە هەمو ئاستەکاندا، ئەوەیشی بە بیر هێنایەوە کە تێرۆر بەڵایەکی جیهانییە پێویستی بە هاریکارییەکی نێودەوڵەتییە بۆ بەگژاچونەوە و لەناوبردنی تۆڕە نوستوەکانی لە رێی هەماهەنگیی ئەمنیی و هەواڵگریی نێوان هەمواندا.
بەڕێزیان لە دیدارەکەدا داوای پتەوکردنی نێوانی عێراق و کۆماری فرەنسای کرد لە بوارەکانی کشتوکاڵ، وەرزش، کلتوریی و ئەکادیمیدا، گرنگیی بەشداریکردنی کۆمپانیا و دامەزراوە فرەنساییەکانیشی دوپاتکردەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و گەشەپێدانی ژێر خانەکانیاندا، سەرباری بەشداریکردنیان لە گەشە پێدانی ئابوریی عێراقدا.
سەرۆک مەعسوم ئەوەیشی دوپاتکردەوە کە عێراقییەکان هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئێستا و هەوڵدانە بۆ گەشەپێدانی سیستمی سیاسیی دیموکراسیی فیدراڵیی و چەسپاندنی چەمکەکانی پێکەوە ژیانی بە ئاشتیی خواست ویستیشیان ئایندەیەکی گەشەسەندوە بۆ وڵات.
بەڕێز سەرۆک کۆمار سڵاو خۆی بە وەفدی میواندا نارد بۆ سەرۆک ماکرۆن و داوای گەشەپێدان و پێشکەوتنی زیاتریشی کرد بۆ گەلی فرەنسا. 
هاوکات ژان ئیڤ لۆردیان وەزیری دەرەوەی فرەنسا پابەند بونی وڵاتەکەی نوێکردەوە بە پشتیوانیکردنی عێراق و ئامادەیی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان لە هەمو بوارەکاندا، خاتو فلۆرانس بارلیی وەزیری بەرگرییش لای خۆیەوە پابەند بونی وڵاتەکەی خستە رو کە هەر پشتیوانی عێراق دەبێت لە جەنگەکەی دژی تاقمی تێرۆریستی داعش و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتیی سەربازیی بۆ هێزەکانی عێراق و بەشداریکردن لە پڕچەککردن و گەشە پێدانی تواناکانیان.
هەردو وەزیر بایەخدانی حکومەتی فرەنسایان دوپاتکردەوە بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو دامەزراوانەی کە بە هۆی تێرۆرەوە زیانیان بەرکەوتوە، بە تایبەتیی زانکۆی موسڵ، گرنگیی خستنەکاری هەوڵەکانیشیان خستەرو بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتبونەوەی ناوکۆمەڵ بەو پێیەی کۆڵەکەی سەرەکیی چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە، هەوڵەکانی سەرۆک مەعسومیشیان بەرز نرخاند لە بەهێز کردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و لێک نزیکردنەوەی روانین و بۆچونەکان لە نێوان هەمو پێکهاتەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان