سەرۆک مەعسوم پەلامارە تێرۆریستییەکانی ناوچەی (جەمیلە، شورتە و ئەبو دشیر)ی بەغداد ئیدانە دەکات

2017/08/28
14 بینراو


ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/٨/٢٨، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەو پەلاماری تەقینەوە تێرۆریستیانەی بە توندی ئیدانە کرد کە دوێنێ و ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراو کرانە سەر عەلوەی گەڕەکی جەمیلە و هەردو ناوچەی شورتەی چوار و ئەبو دشیر لە بەغداد، شەهید و برینداری مەدەنیی بێ دیفاعی لێکەوتەوە کە خەڵکی رێبوار و کڕیا و خاوەن دوکانەکان بون، خەم و پەژارەی دەربڕی بۆ شەهید و بریندارانی بێ دیفاعی ئەو دەستدرێژییە تاوانکارییانە.
بەڕێزیان ئەمڕۆ لە بەیانێکدا دوپاتیکردەوە ئەم دەستدرێژییە قێزەونانە ورە و بڕیاری گەلەکەمان زیاتر دەکات بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بە ئامانجی لەناوبردنی تێرۆریستە پەرتەوازەبوەکان لە هەر جێگەیەک بن، ئەم پەلامارانەش هەروا بەبێ سزایەکی دادپەروەرانەو خێرا تێپەڕ نابن، داوایشی لە کاربەدەستانی ئەمنیی کرد رێو شوێنی یەکلایی کەرەوە و بەپەلە بگرنە بەر بۆ رێگرتن لە دوبارە بونەوەی ئەم پەلامارە قێزەونانە، بەزوییش بەفریای بریندارەکان بکەون و چارەسەریان بکەن.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان