سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە سەرۆک هۆزی (ئەلئەگرەع) و کەسوکاری خوالێخۆشبو ئەندازیار سامر ئەلگەرعاویی

2017/08/29
26 بینراو

 
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/٨/٢٩، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە شێخ محەمەد عەبدول ئەمیر شەعلان سەرۆک هۆزی ئەلئەگرەع و، سەرۆک عەشیرەتەکانی هۆزەکە و، کەسوکاری خوالێخۆشبو ئەندازیار سامر ئەلگەرعاویی ئەلشەممەریی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی دۆرە، کە لە ئەنجامی روداوێکی دڵتەزێندا لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی بەغداد لە ناوچەی دۆرە گیانی لەدەست دا.
بەڕێزیان لەگەڵ سەرەخۆشییکردنی لە عەشیرەتەکە و خانەوادەی کۆچکردو، هاوخەمیی قوڵی خۆیشی دەربڕی بۆ ئەو کۆستە گەورەیەی گیان لەدەستدانی ئەندازیار سامر. ئەوەیشی دوپاتکردەوە کە دەبێت قانون باڵا دەست بێت لە مامەڵە کردنی ئەم روداوەدا، ئاماژەیشیکرد بۆ پێویستیی دەست وەرنەدان و تێکەڵ نەبونی هیچ مەسەلەیەکی سیاسیی و دەرەکی لە کاروباری دادگا و قەزاییەکانی پەیوەست بەم مەسەلەیە، دەبێت مافەکانی قوربانییەکەش بەتەواوەتی رەچاو بکرێت.
لای خۆشیانەوە سەرۆک هۆزی ئەلئەگرەع و سەرۆک عەشیرەتەکان و خانەوادەی ئەندازیاری کۆچکردو هەڵوێست و هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند لە ئاست سەرخستنی هەق و راستیی و رێزگرتنی قانون لەم روداوەدا. هەوڵەکانی بەڕێزیشیان لە چەسپاندنی پێودانگ و پرەنسیبەکانی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و هەوڵی چڕیان لە پێناوی بنیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتو کە ئاشتیی و برایەتیی لە نێوان هەمو رۆڵەکانیدا باڵا دەست بێت بە پڕ بەها و گرنگ وەسفکرد. هاوکات ئەوەشیان رەتکردەوە هەر بازرگانیکردنێکی سیاسیی یان بەرژەوەندیی تایبەتیی تێکەڵ بەم کارەساتە بکرێت.




Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان