سەرۆک کۆمار وەزارەتی کارەبا بەسەر دەکاتەوە، لەگەڵ وەزیری کارەبادا کۆدەبێتەوە

2017/08/30
22 بینراو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٨/٣٠، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لەوێ لەگەڵ بەڕێز قاسم محەمەد فەهداوی و وەزیری کارەباو ژمارەیەک لە بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و تەکنیسین و ئەندازیارانی وەزارەتدا کۆبوەوە.
سەرۆک کۆمار لە سەردانەکەیدا بە شێوەیەکی مەیدانی ئاگاداری کاروباری وەزارەت و خزمەتگوزارییەکانی بو کە پێشکەش بە هاوڵاتییانی دەکات، هەر لە دابینکردنی وزەی کارەبا و چاکردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزە بە هەمو جۆر و ئاستەکانییەوە تا دەگاتە بنیاتنان و دامەزراندنی وێستگەکانی وزە گۆڕین راکێشانی هێڵەکانی های تێنشنی کارەبا هەروەها پلانەکانی داهاتوی وەزارەت.
هاوکات سەرۆک مەعسوم ستایشی هەوڵەکانی وەزارەت و شارەزایی کادیرە تەکنیکارەکانی و هەوڵی بێ وچانیانی کرد لە جێبەجێکردنی خواست و داوای هاوڵاتیان بۆ کارەبا بە تایبەتیی لەم وەرزی هاوینەدا. بەڕێزیان قوربانیدانی کرێکار و تەکنیکارانی وەزارەتی بەرز نرخاند بە تایبەتیی لەو ناوچانەی کە روبەڕوی دەستدرێژیی تێرۆر بونەتەوە.
سەرۆک کۆمار لە دیدارەکەدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد پشتیوانیی و ئاسانکاریی تەواوی وەزارەتی کارەبا بکەن بۆ گەشەپێدانی پرۆژەکانی و جێبەجێکردنی پلانە نوێ یەکانی لە هەمو بوارەکان دا. جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیی زیاترکردنی دابینکردنی وزەی کارەبا لە هەمو پارێزگاکان و ناوچە دورەدەستەکان، کاریش بکەن بۆ رێکخستن و گەشەپێدانی تۆڕەکانی دابەشکردن دروستکردنی وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا و چاکردنەوەی ئەو وێستگانەی کە بەهۆی پەلاماری تێکدەرانەوە لە ناوچەکانی بن چنگی تاقمی داعشی تێرۆریست زیانیان بەرکەوتوە، لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار بەپێویستی زانی کە ئەم خاڵە بە هەند وەربگیرێت و بخرێتە ریزی پێشەوە لە پاڵ گەشەپێدانی دۆسیەی وزەی باش و بەردەوام.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بەڕێزیان بە گرنگی زانی هەوڵی تەواو بخرێتە گەڕ لە پێناوی پێشخستن و برەودان بە سیستمی دابەشکردن بۆ بەرزترین ئاست بەو جۆرەی پێداویستیی هاوڵاتیان لەم بوارە زیندو و ژیارییەدا دابین دەکات، هاوکات داواشی لە هاوڵاتیان کرد کەم مەسرەفیی لە بەکارهێنانی کارەبادا بکەن و بەفیڕۆی نەدەن.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پێویستیی وەبەرهێنانی لە هەمو جومگە و بەشەکانی سیستمی کارەبادا دوپاتکردەوە بۆ چاککردنی دابینکردنی وزەی کارەبا دوای ئەوەی ئەو هەنگاوە لە چەندین گەڕەک و ناوچەی بەغداد سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەوبارەیەوە رونیکردەوە کە دەکرێت ئەو کارە لە ناوچەکانی تری پایتەخت و پارێزگاکانیشدا پەیڕەوبکرێت بەو جۆرەی کە باری شانی هاوڵاتیان گران نەکات و وزەی کارەبا بۆ هەموان دابین بکرێت، بە تایبەتیی لە وەرزی هاویندا، هەر لەو میانەدا داوای کرد بایەخ بدرێت بە پەرەپێدانی سیستمی کۆکردنەوەی پارەی وزەی کارەبا و قەڵاچۆکردنی دیاردەی زیاد ڕەویی و پێشێلکاریی لەسەر وزەی کارەبا.
لەتەوەرەیەکی تری وتەکانی دا سەرۆک مەعسوم دوپاتیکردەوە پێویستە پارە و بودجە تەرخان بکرێت بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەم هێنانی نوێ و چاکردنەوەی وێستگەکانی کە ئێستا کار دەکەن، ئاماژەیکرد بۆ گرنگیی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەی کە رێگرن لەبەردەم زیاتر کردنی بەرهەم و گەشە پێدانی ژێرخانی سیستمی کارەبای نیشتمانیی. لە کۆتاییشدا سەرۆک مەعسوم داوایکرد کە رۆژانی داهاتو گەشە پێدان و پێشکەوتنێک لە دابینکردنی وزەی کارەبا بە خۆوە ببینن.
لای خۆیشیەوە بەڕێز قاسم ئەلفەهداوی وەزیری کارەبا هەوڵ و کۆشسی وەزارەتەکەی بە هەمو فەرمانگەکانییەوە دوپاتکردەوە لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان، بایەخدانی راستەوخۆی بەڕێز سەرۆک کۆماریشی بەرز نرخاند بەم لایەنە ژیاریی و زیندوە کە هەوڵ دەدات بۆ گەشەپێدانی کەرتی کارەبا لە وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان