پیرۆزبایی سەرۆک مەعسوم بە بۆنەی رزگارکردنی تەلەعفەرو تەواوی پارێزگای نەینەواوە

2017/08/31
16 بینراو


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/٨/٣١، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بە بۆنەی رزگارکردنی شاری تەلەعفەر بە هەمو ناوچەکانییەوەو تەواوی پارێزگای نەینەوا لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی کرد و دەستخۆشیی لە فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمان کرد لە بەرامبەر نەبەزیی و لێوەشاوەیی و توانای شەڕ کردنیان لە تۆمار کردنی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێ یەدا کە بە پاکتاوکردنی پاشماوەی تێرۆریستەکانی داعش لە ناوچەی عیازییە تاجی لەسەرنا. ستایشی ئازایەتیی و قوربانییدانی هەمو پێکهاتەکانی ئەو هێزانەی کرد. بڕیار و نیازی عێراقیشی دوپاتکردەوە بۆ هەنگاو نان بەرەو لەناوبردنی حەتمیی تێرۆر بە بێ وەستان و گەڕانەوەی ئاوارەبوەکان و ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچە رزگاربوەکان. 

سەرۆک مەعسوم رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆستی بەرزنرخاند لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشی تاوانباردا، رێنمایشی دا بە ئاوڕدانی تایبەتیی بە خانەوادەی شەهیدانی هێزە چەکدارەکانمان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارە بوەکان، ئەمەش دەقی پەیامی پیرۆز باییەکەیە:

"بە بۆنەی رزگار کردنی شاری تەلەعفەر و تەواوی پارێزگای نەینەوا لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی دەکەین. دەستخۆشیی لە فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمان دەکەین بە هەمو پێکهاتە سەربازییەکانیانەوە لە بەرامبەر لێوەشاوەیی و توانای شەڕ کردنیان و ئازایەتییەکەیان لە تۆمار کردنی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێ یەدا، کە ئەمڕۆ بە راماڵینی تەواوی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش لە ناوچەی عیازییە تاجی لەسەرنا. ئازایەتیی و قوربانییدانی تەواوی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین، بڕیاری نەگۆڕی وڵاتەکەشمان دوپات دەکەینەوە بۆ هەنگاونان بەرەو لەناوبردنی یەکجارەکیی تێرۆر بە بێ وەستان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەبوەکان و ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچە رزگاربوەکان. 

لە کاتێکدا رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆست بەرزدەنرخێنین لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشی تاوانباردا، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانیش رادەسپێرین ئاوڕی تایبەتیی بدەنەوە لە خانەوادەی شەهیدان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارە بوەکان".
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان