سەرۆک مەعسوم بانگهێشتی رەسمیی بۆ سەردانی کوەیتی پێ دەگات

2017/09/06
27 بینراو

بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٩/٦، بانگهێشتی رەسمیی لە پایەدار سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیتەوە پێگەیشت بۆ سەردانی کوەیت، لە بانگهێشتنامەکەدا گرنگیی ئەوسەردانەی دوپاتکردۆتەوە کە دەرفەتێکی نوێیە بۆ گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

بانگهێشتنامەکە لە میانەی پێشوازیی کردنی بەڕێزیان بو لە سالم غەساب ئەلزەمانان باڵیۆزی کوەیت لەعێراق، کە سڵاوی میری دەوڵەتی کوەیتیشی گەیاند بە سەرۆک مەعسوم. رونیشیکردەوە کە گەلی کوەیت داوای ئاسایش و ئۆقرەیی و پێشکەوتن دەکات بۆ گەلی عێراقی برای.

لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆک مەعسوم سڵاو و سوپاسگوزاریی خۆی بە باڵیۆزی کوەیتدا نارد بۆ میری دەوڵەتی کوەیت، بایەخدانی خۆیشی دوپاتکردەوە بە خستنەکاری هەمو هەوڵێکی بۆ پتەوکردنی نێوانی هەردو وڵاتی برا لە هەمو بوارەکاندا، بەوجۆرەی رایەڵەی دۆستایەتیی مێژویی و بەرژەوەندیی هاوبەش بەهێز دەکات.

لە تەوەرەیەکی تری دیدارەکەدا پەیوەندیی دوقۆڵیی و رێوشوێنەکانی پەرەپێدانیان لە هەمو بوارەکاندا تاوتوێکرا، لەگەڵ گفتوگۆکردن سەبارەت بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی هەردو گۆڕەپانی عەرەبیی و ئیقلیمیی.

باڵیۆزی کوەیتیش لای خۆیەوە ئاماژەیکرد بۆ قوڵیی پەیوەندیی مێژویی نێوان هەردو دەوڵەت، ئامادەیی گەل و حکومەتی وڵاتەکەیشی نوێکردەوە لە گەشەپێدانی پەیوەندیی و هاریکاریی لەگەڵ عێراقدا لەسەر ئاستە جیاجیاکاندا.

لە کۆتاییشدا داوای پێشکەوتن و گەشە سەندنی کرد بۆ گەلی عێراق.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان