سەرۆکایەتی کۆمار رەخنە لە لێدوانی پەرلەمانیی و میدیایی دور لە بەرپرسیاریەتیی دەگرێت

2017/09/08
37 بینراو


ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٧/٩/٨، نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار رەخنەی لەو لێدوانە پەرلەمانیی و میدیاییانە گرت کە دور لە بەرپرسیاریەتیی بڵاو بوەتەوە، مەرامێکی دزێویشی لە پشتەوەیە دژی بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم، لە دەرەنجامی جیاوازیی هەڵوێستەکان لە ئاست مەسەلەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، دوپاتیشکی کردۆتەوە کە بەڕێزیان زۆر پەرۆش و پەیوەستە بە کۆدەنگیی عێراقییەکان لەپێناوی زامنکردنی جێبەجێکردنی بەند و بڕگەکانی دەستور نەک چونە پاڵ لایەنێک دژی لایەنێکی تری پرۆسەی سیاسیی. 
نوسینگە لە کاتێکدا دوپاتی دەکاتەوە کە سەرۆک کۆمار تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و داواکاریی بۆ دیالۆگی زیاتر لە پێناوی کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵپەسێراوەکان، جەختیش دەکاتەوە کە پاراستنی دەستور و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەندەکانی لە ریزی پێشەوە داناوە، ئاماژەیشی کردوە کە بەڕێز سەرۆک کۆمار وتەبێژێکی سیاسیی نییە تا رۆژانە روانینی خۆی دەرببڕێت لەسەر روداو و پێشهاتەکان لە بوارە نیشتمانیی ئیقلیمیی و نێو دەوڵەتیدا.
نوسینگەکە ئەوەیشی خستە رو کە بایەخدانی سەرۆک کۆمار بە دیالۆگی چڕترە لە نێوان لایەنەکانی پرۆسەی سیاسیی و تەواوی عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هەڵپەسێردراو و هەنوکەیی، بەتوندییش ئەوهەوڵانەی رەتکردەوە بۆ گومانکردن لە هەڵوێستە مەبدەئی و نەگۆڕەکانی بەڕێزیان کە هەمیشە دوپاتی دەکاتەوە هەوراز خستنی پرەنسیبەکانی دەستور بخرێتە ریزی پێشەوە، هوشیاریشی دا لە ئاست هەر مەرامێک بۆ چاندنی تۆوی ناکۆکی سیاسیی لە نێوان رۆڵەکانی گەلەکەمان بەرەو تەقینەوە و ناکۆکیی کە وڵاتەکەمان هەرگیز پێویستیی پێی نییە.
نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی کۆمار رونیکردۆتەوە ئەو لێدوانە رۆژنامەییانە کە جێی داخن و هەندێک لەو بارەیەوە داویانە یان دوبارەیان کردۆتەوە چەواشەکردنی رای گشتییە و پیلانێکە دورە لە هەر نەریتێک و هەندێک جاریش دژی سەرۆکایەتیی کۆمارە، سەلەنوێش داوای خۆپاراستنی کردوە لە ئاست ئەو جۆرە لێدوانە دور لە بەرپرسیاریاتیانە کە زیان دەگەیەنێت بە ناوبانگ و ئاسایشی وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکان. پێشوازیشیکردوە لە هەر رەخنەیەکی بنیاتنەر و هەر پرسیارێک لەو بارەیەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان