سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە بەڕێز نوری مالکیی

2017/09/10
14 بینراو

 
ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠١٧/٩/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز نوری مالکیی جێگری سەرۆک کۆمار.
لە دیدارەکەدا پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکرا، گرنگیی پتەوکردنی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی پرۆسەی سیاسیی دوپاتکرایەوە لەسەر بناغەی لێکتێگەیشتن و راشکاویی بنیاتنەر و هەورازخستنی پرەنسیبەکانی دەستور.
هەر لەو دیدارەدا گرنگیی قوڵکردنەوەی گیانی سەرکەوتنەکانی هێزە چەکدارەکان بەسەر تێرۆردا دوپاتکرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و قوڵکردنەوەی یەکڕیزیی نتشتمانیی لە نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراقدا بە هەمو پێکهاتەکانیانەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان