سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەفدێکی ئینستیۆتی ئاشتیی ئەوروپایی

2017/09/10
21 بینراو

 
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠١٧/٩/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیی کرد لە وەفدی ئینستیۆتی ئاشتیی ئەوروپایی بەسەرۆکایەتیی بەڕێز مارتن کریفسس بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی ئینستیۆتەکە.
لەودیدارەدا بەڕێزیان گرنگیی چالاکیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی و ناوەندە کۆمیسیۆنە نێودەوڵەتیەکانی دوپاتکردەوە لە سایەی هەلومەرجی هەنوکەیی ئێستای عێراق، ستایشی ئەو هەوڵە مرۆییانەیشی کرد کە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان خستویانەتە گەڕ بۆ کۆمەکردنی گەلی عێراق بە تایبەتیی یارمەتیدانی ئاوارەبوەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.
سەرۆک کۆمار گرنگیی کاراکردنی دۆسیەی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵی رونکردەوە کە فاکتەری چەسپاندنی پرەنسیبەکانی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و پێکەوە ژیانی نێوان هەمو پێکهاتەکانی گەلی عێراقە، بە تایبەتیی لەو ناوچانەی کە بە دەست بەڵای تێرۆر و دەسەڵاتی تاقمی داعشەوە ناڵاندویانە و لەو کاتەی کە دەستیان خستبوە ناو هەمو جومگەکانی ژیانی خەڵکەوە کە پرۆسەی دوبارە پەروەردە و راهێنانەوە پێویستە بۆ نەوە تازە پێگەیشتوەکانی ئەو ناوچانە و پاراستنیان لە توندڕەویی.
هاوکات سەرۆک مەعسوم ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی کارو چالاکیی ئەم رێکخراوانە، لەوبارەیەشەوە پێویستیی پێشکەشکردنی هەمو ئاسانکارییەکی دوپاتکردەوە بە مەبەستی سەرخستنی ئەرکی مرۆیانەیان.
لای خۆیەوە بەڕێز مارتن کریفسس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستیۆتی ئاشتیی ئەوروپایی بایەخدانی دامەزراوەکەیانی دوپاتکردەوە بۆ خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلا لە پێناوی چەسپاندنی پێکەوە ژیانی بە ئاشتیی لە عێراقدا، ئەوەش لەرێی ئەو پرۆگرام و پلانەی کە لەو بارەیەوە پێشکەش کراوە، رۆڵی سەرۆک کۆماریشی بەرز نرخاند بۆ کاراکردنی پرۆژەی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و لێکنزیک کردنەوەی روانین و جیهان بینی هەمو پێکهاتەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان