سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە سەید عەمار ئەلحەکیم

2017/09/10
41 بینراو


ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/٩/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی.

لە دیدارەکەدا تەواوی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەردو ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێکرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی بەهێز کردنی لێک تێگەیشتنی نیشتمانیی و هەنگاونان بەرەو بە ئاکام گەیاندنی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و پێویستیی رەخساندنی کەش و هەوایەکی لەبار بۆ لێک نزیکردنەوەی تێڕوانینی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پەرەپێدانی گیانی دیالۆگ لەنێوانیاندا بەمەبەستی لێکتێگەیشتنێکی ستراتیژیی سەرباری گرنگیی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە بوەکان بۆ ناوچە رزگار بوەکانیان و کارکردنی جدیی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان