سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی

2017/09/11
14 بینراو


ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/٩/١١ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمار، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەردو گۆڕەپانی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی لەگەڵدا تاوتوێکرد.

لەو دیدارەدا پێویستیی بەردەوامبونی هەوڵەکان دوپاتکرایەوە بۆ پتەو کردنی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن لە نێوان هەمواندا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دێنە بەردەم پەیوەندییەکانی لایەنە سیاسیەکان، بە تایبەتی لەم بارودۆخە ناسکەدا کە پێویستی بە دۆخێکی رۆشن و راشکاوییە، هاوکات گفتوگۆ کرا لە بارەی رێوشوێنی پێویست بۆ سەرخستنی ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ کە ئاشتیی و تەبایی بەدی دەهێنێت لە ناو کۆمەڵدا، جەختیش کرایەوە لەسەر بایەخدان بە دابینکردنی گەڕانەوەی ئاوارە بوەکان بۆ زێدی خۆیان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەئەنجامی داگیرکاریی تاقمی داعشی تێرۆریست زیانیان بەرکەوتوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان