سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران

2017/09/12
14 بینراو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/٩/١٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئیرەج مەسجیدیی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق.

لە دیدارەکەدا بەڕێزیان ئاماژەیکرد بۆ قوڵیی ئەو پەیوەندیی دۆستایەتیی و هاریکارییەی کە عێراق و ئێران پێکەوە دەبەستێت، پێویستیی فراوانکردنی بازنەی هاریکاریی هاوبەشی لە هەمو بوارەکاندا دوپاتکردەوە.

سەرۆک مەعسوم سوپاسگوزاریی دەربڕی بۆ کۆماری ئیسلامیی لە پای هەڵوێستی پشتیوانکردنی گەلی عێراق بە تایبەتیی لە جەنگەکەیدا دژی تاقمی داعشی تێرۆریست.

لای خۆشیەوە باڵیۆز مەسجیدیی هەڵوێستی پشتیوانیی کردنی ئێران لە عێراق و پەرۆشیی بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێی نوێکردەوە، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی کردنەوەی دەروازەیەکی فراوانتر بۆ هاریکاریی نێوانیان، لە پێناوی خزمەتکردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلی هەردو وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان