سەرۆک مەعسوم سەرخۆشیی لە سەرۆک سیسیی دەکات بۆ قوربانیانی پەلامارە تێرۆریستییەکەی عەریش

2017/09/12
43 بینراو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٩/١٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی فەخامەتی سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسیی کرد بۆ قوربانیانی پەلامارە تێرۆریستییەکەی کە کرایە سەر دەورییەکی سەربازیی لە شاری عەریش و ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بونە قوربانیی، ئەمەش دەقەکەیەتی:

"فەخامەتی سەرۆک عەبدول فەتاح سیسیی،
سەرۆک کۆماری میسری عەرەبیی بەڕێز،
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی شەهید و بریندار بونی ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی میسر مان بیست لە ئەنجامی ئەو پەلامارە تاوانکارییەی کە کرایە سەر کاروانێکی گەشتێکیان لە شاری عەریش.
لە کاتێکدا بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی عێراقەوە پرسەی قوڵتان ئاڕاستە دەکەم خەمباریی و پەژارەییش ئاڕاستەی ئێوە و گەلی کۆماری میسری عەرەبیی برا دەکەم بۆ قوربانیانی ئەو پەلامارە تێرۆریستییە. لەو کاتەی پشتیوانیی و هاوکاریی گەلی عێراق دوپات دەکەینەوە لەگەڵ گەلی میسری برا دژی تاقمە تێرۆریستە تاوانبارەکان، بە توندییش ئەم تاوانە قێزەونە ئیدانە دەکەین، داوای هەرچی زوتر چاکبونەوە دەکەین بۆ هەمو بریندار و بەرکەوتوەکان.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری عێراق”
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان