پیرۆزبایی سەرۆک مەعسوم بەبۆنەی رزگارکردنی قەزای حەویجە بە تەواویی

2017/10/05
25 بینراو


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/٥/١٠، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی کرد بە بۆنەی رزگارکردنی قەزای حەویجەو هەمو ناحییەکانیەوە لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان و ستایشی فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمانی کرد لە بەرامبەر قارەمانیەتیی و لێهاتویی و نەبەزییان لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێ یە کە ئەمڕۆ بە راماڵینی یەکجارەکیی پاشماوەکانی داعشی تێرۆریست لە ناوچەکانی قەزاکە تاجی لەسەر نا، قارەمانیەتیی و قوربانیدانی هەمو بەشەکانی بەرز نرخاندوە.
سەرۆک مەعسوم نیازی عێراقی دوپاتکردۆتەوە کە هەنگاو بەرەو پێش دەنێت بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی تێرۆر بە بێ وەستان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدان کردنەوەی تەواوی ناوچە رزگارکراوەکان، رۆڵی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆستی بەرز نرخاندوە لەتێکشکاندنی چەتە تاوانبارەکانی داعش، رێنماییشیدا بۆ بایەخدانی تایبەتیی بە خانەوادەی شەهیدان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارەبوەکان. ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:
"پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی دەکەین بە بۆنەی رزگارکردنی قەزای حەویجە بە هەمو ناحییەکانیەوە لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان و ستایشی فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمان لە بەرامبەر قارەمانیەتیی و لێهاتویی و نەبەزییان لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێ یە کە ئەمڕۆ بە راماڵینی یەکجارەکیی پاشماوەکانی داعشی تێرۆریست لە ناوچەکانی قەزاکە تاجی لەسەر نا، قارەمانیەتیی و قوربانیدانی هەمو بەشەکانی ئەو هێزانە بەرز دەنرخێنین. بڕیاری نەگۆڕی وڵاتەکەشمان دوپات دەکەینەوە بۆ هەنگاونان بەرەو لەناوبردنی یەکجارەکیی تێرۆر بە بێ وەستان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەبوەکان و ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچە رزگاربوەکان. 
لە کاتێکدا رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆست بەرزدەنرخێنین لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشی تاوانباردا، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانیش رادەسپێرین ئاوڕی تایبەتیی بدەنەوە لە خانەوادەی شەهیدان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارە بوەکان."


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان