سەرۆک کۆمار پرسە نامەیەکی لە سەرۆکی سوریاوە پێ دەگات

2017/10/05
30 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پرسە نامەیەکی لەفەخامەتی سەرۆک بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری عەرەبیی سوریا پێگەیشت، بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مامجەلال، ئەمەش دەقەکەیەتی:

"فەخامەتی سەرۆک محەمەد فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری عێراق
سڵاوی خواتان لێ بێت،
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئوستاز جەلال تاڵەبانی کە لەدەست عێراق و سوریا چو، راستگۆیانە و بە ئەمانەتەوە لەگەڵ روداوەکانی هەردو وڵاتدا ژیاوە و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانیان کردوە بە دڵسۆزیی و لێوەشاوەییەوە و وەفادار بو لەئاست بیرو باوەڕ و پرەنسیبە چەسپاوەکان، بەوەش دۆستایەتیی و رێزی دۆست و نەیارەکانیشی بەدەستهێناوە.
سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێگەیەکی تایبەتی هەبو لەدڵی گەلی سوریادا لەئەنجامی پەیوەست بون و خۆشەویستیی و دڵسۆزیی بۆ هەمو ئەوانەی ناسیویانە و کاریان لەگەڵدا کردوە. لەکاتێکدا ئەمڕۆ هاوخەمیی دەردەبڕین بۆ هەردو گەلی عێراق و سوریا، دڵنیاین رێبازەکەی کە بنیاتنراوە بۆ پێکەوە ژیان و یەکڕیزیی هەر بەردەوام دەبێت و درێژەی دەبێت بەو جۆرەی کە خۆشی هەردو گەل ووڵاتمانی تیادا بێت.
بە ناوی گەلی عەرەبیی سوریا و بە ناوی خۆمەوە لە ناخی دڵەوە پرسە و ماتەمینیی ئاڕاستەی فەخامەتتان و گەل و حکومەتی عێراقی برا و خانەوادەی کۆچکردو دەکەم لە یەزدانی مەزنم داوایە بیخاتە بەرسۆزی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوریی خۆراگرییش بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان 
بەشار ئەسەد 
سەرۆک کۆماری عەرەبيی سوريا"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان