‎لە رێوڕەسمێکی جەماوەریی رەسمیی بەشکۆدا سەرۆک مەعسوم بەشداریی دەکات لە مەراسیمی لە خاک ئۆقرەگرتنی کۆچکردوی مەزن سەرۆک مامجەلال

2017/10/06
26 بینراو


‎بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٧/١٠/٦ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەشدارییکرد لە پێشوازیکردنی نەعشی رابەر و سەرکردەی نیشتمانیی مەزنی کوردیی عێراقیی سەرۆک مامجەلال. 
کە سەرکردە و نوێنەرانی سەرانی دەوڵەتانی عەرەبیی و ئیقلیمیی و بیانیی و بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دکتۆر سەلیم جبوریی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات هەریەک لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر مەعروف ئەلبەخیت نوێنەری پادشای شانشینی ئوردونیی هاشمیی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵای دوەم و سەرکردە و نوێنەرانی هێزە سیاسییە عێراقیی و کوردستانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیر و لێپرسراوان و جەماوەرێکی یەجگار زۆر ئامادەی بون. 
مەراسیمەکە بە سرودی نیشتمانیی دەستیپێکرد و بیست و یەک گوللە تۆپیش تەقێندرا بۆ گیانی پاکی کۆچکردوی مەزن مامجەلال، لە دوای ئەوە ئامادەبوانی ئاماژە بۆ کراو تاجەگوڵینەیان لەسەر نەعشی پیرۆزی دانا کە سەرۆک مەعسوم لەریزی پێشەوەیان بو.
پاشان کەژاوەکە لە نێو پێشوازییەکی پڕ خەم و ماتەمینیی جەماهیریی مەزنی بە شکۆدا کە بێ وێنە بو، بەرەو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بۆ نوێژکردن لەسەر نەعشەکە بەڕێ کەوت. دواتر کەژاوەکە بەرەو یەکێک لە بەرزاییەکانی دەباشان بەڕێکەوت بۆ دوایین دیدار و مەنزڵگای سەرۆکی نەمر.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان