سەرۆک مەعسوم تاجە گوڵینە لە ئارامگەی سەرۆک مامجەلال دادەنێت

2017/10/07
31 بینراو


ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١٠/٧ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم سەردانی ئارامگای سەرۆک مامجەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراقی کرد لە دەباشان لە سلێمانی و دوای رێوڕەسمی دانانی تاجەگوڵینە، سورەتی فاتیحەی خوێند بۆ گیانی پاکی. لە وتەیەکیشدا سەرۆک مەعسوم هەڵوێستەکانی سەرۆک تاڵەبانی بە بیر هێنایەوە لە یەکخستنی ریزەکانی هەمو پێکهاتەکان سەرباری مێژوی خەباتی دژ بە دیکتاتۆریی و چەوساندنەوە و فیداکارییەکانی لە پێناوی بەدیهێنانی ئازادیی بۆ گەلی عێراق.
سەرۆک مەعسوم لە وتەکەیدا پێویستیی گرتنەبەری دیالۆگی دوپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی کارکردن بە ئامانجی گەشەپێدانی پرۆسەی سیاسیی و چەسپاندنی سیستمی دیموکراسیی لە چوارچێوەی عێراقیێکی فیدراڵیی گەشەسەندودا.

 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان