سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی سودان لە عێراق

2017/10/08
24 بینراو


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١٠/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد عومەر موسا باڵیۆزی سودان کە بە بۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق هاتبو.
لە دیدارەکەدا بەڕێزیان ئاماژەیکرد بۆ قوڵیی پەیوەندیی دوقۆڵیی هەردو وڵاتی برا، گرنگیی کاری هاوبەشی دوپاتکردەوە بۆ گەشە پێدانیان بە تایبەتیی لە بواری قەڵاچۆکردنی تێرۆردا، داواشیکرد سودان زیاتر ئۆقرەیی گەشەپێدان بەخۆوە ببینێت لە کاروانە دیموکراسییەکەیدا بە تایبەتیی لە دوای هەڵگرتنی بەشێک لە گەمارۆکان کە خرابونەسەری.
سەرۆک مەعسوم دەستخۆشی لە هەوڵەکانی باڵیۆز محەمەد عومەر کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندیی و هاریکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و سودان، داوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز کرد لە ئەرکەکانی داهاتویدا.
باڵیۆزی سودانیش ماتەمینی گەل و حکومەتی سودانی گەیاند بەسەرۆک مەعسوم بۆ ماڵئاوایی یەکجارەکیی سەرۆک مامجەلال و بە سیمبولی یەکێتیی نیشتمانیی عێراقی وەسفکرد.
پەرۆشی سودانییشی نوێکردەوە بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بە مەبەستی گەشەپێدانی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردو وڵاتی برا لە هەمو ئاستەکاندا، سوپاسی سەرۆک کۆماریشی کرد لەپای پشتیوانیی بەردەوامیان بۆ چالاکبونی رەوتی پەیوەندی دوقۆڵیی نێوان عێراق و سودان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان