سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە لویس ئایالا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەر ناسیۆنال

2017/10/08
17 بینراو


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١٠/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز لویس ئایالا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەر ناسیونال کە بۆ پێشکەشکردنی پرسە و ماتەمینیی کۆچکردوی مەزن سەرۆک مامجەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق هاتبو.
سەرەتا سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی بەڕێز لویس ئایالای کرد و دوپاتیکردەوە ماڵئاوایی سەرۆک مامجەلال خەسارەتێکی گەورە بو لە گەلی عێراق کەوت بە هەمو پێکهاتەکانییەوە، کلتوری باش و حیکمەتەکانی بەبیرهێنایەوە لە چارەسەرکردنی مەسەلە هەڵپەسێراوەکاندا.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەر ناسیۆنال هاوخەمی خۆی پێشکەشکرد بە بەڕێز سەرۆک کۆمار و رونیکردەوە مامجەلال کەسایەتییەکی نیشتمانیی راست بو بەردەوام داکۆکی دەکرد لە یەکڕیزیی عێراقییەکان و بەدیهێنانی ویستەکانیان لە ئازادیی و دیموکراسیی و ژیانێکی سەربەرزانە، رۆڵی گرنگییانی بەرز نرخاند لە کۆبونەوە و چالاکییەکانی سۆشیالیست ئینتەر ناسیۆنال ئەو کاتەی جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە بو.
هاوکات بەڕێز ئەیالا ستایشی رۆڵی سەرۆک مەعسومی کرد لە یەکخستنەوەی ریزی عێراقییەکان و پشت بەستن بە پرەنسیبی دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی سازانی هەمو لایەنەکان لەم قۆناغەدا بەو جۆرەی کە خزمەت بە ئاسایش و ئۆقرەیی عێراق دەکات و ئازادیی و دادپەروەریی و یەکسانیی لە نێوان هەمواندا بەدی دێنێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان