سەرۆک مەعسوم ئامادەی کۆڕی ماتەمینیی سەرۆک مامجەلال دەبێت

2017/10/09
23 بینراو


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/٩/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئامادەی کۆڕی ماتەمینیی بۆ گیانی سەرۆک مامجەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق بو کە سەرۆکایەتیی کۆمار رێکی خستبو، هەریەک لە بەڕێزان سەلیم جبوریی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نوری مالکی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆک کۆمار و ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەمجومەنی وەزیران بەڕێز قاسم ئەعرەجیی وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتارو ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسییەکان و ئەمنییەکان و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی و زانایانی ئاینیی و سەرۆکی ناوەندە دیپلۆماتییەکانی عەرەبیی و نێودەوڵەتیی لە عێراق ئامادەی بون. هاوکات بەڕێز لویس ئایالا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەر ناسیۆنال ئامادە بو.
لەو مەراسیمەدا کەسایەتیی نیشتمانیی دکتۆر موحسین عەبدولحەمید قۆناغە پرشنگدارەکانی مێژوی خەبات و رۆڵی سەرۆک مامجەلالی باسکرد لە بەگژاچونەوەی دیکتاتۆریی و بەدیهێنانی ئازادیی بۆ گەلی عێراق، سەرباری هەوڵەکانی لە چەسپاندنی پێودانگەکانی دیموکراسیی و پاراستنی یەکڕیزی گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتەکانییەوە.
لە کۆتاییدا بەڕێز فریاد رواندزیی وەزیری رۆشنبیریی لە جیاتی سەرۆک مەعسوم لە وتەیەکدا سوپاسی هەمو کەسایەتییە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئاینیی و دیپلۆماتییەکانی کرد کە بەشداریی ئەم مەراسیمەیان کردوە و هاوخەمییان دەربڕیوە بۆ ئەم کۆستە، داوای لە پەروەردگاری مەزن کرد گیانی ئەم کەسایەتییە هەڵکەوتوە کە لەدەست عێراق چوە بخاتە بەر سۆزی خۆی و عێراق و گەلەکەی بپارێزێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان