سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینیی لە سەرۆکی فەڵەستینەوە پێ دەگات

2017/10/09
22 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مامجەلال، بروسکەیەکی ماتەمینیی لە فەخامەتی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین و سەرۆکی کۆمیتەی راپەڕاندنی رێکخراوی رزگاریی فەڵەستینەوە پێ گەیشت، ئەمەش دەقەکەیەتی:
"فەخامەتی برا سەرۆک فوئاد مەعسوم – خوا بیپارێزێت 
سەرۆک کۆماری عێراق – بەغداد
سڵاوی خواتان لێ بێت،
بە پەژارەییەکەوە بۆ برایەک هەواڵی ماڵئاوایی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق جەلال تاڵەبانیمان بیست، دوای ژیانێک کە بە کاری دڵسۆزانە بردیە سەر لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی شکۆیی و سەربڵندیی گەلەکەی و داکۆکیی کردن لە مەسەلەکانی نەتەوەکەی، بە ناوی دەوڵەتی فەڵەستین و گەلەکەی و بەناوی خۆمەوە لەرێی ئێوە وە پرسە و ماتەمینیی پێشکەش دەکەین بە گەل و حکومەتی عێراقی برا و خانەوادەی بەڕێزیان، لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە بە بەزەیی و بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و، گەل و وڵاتتان بپارێزێت بە خۆشیی و ئۆقرەیی و ئاشتیتان شاد بکات.
گەرمترین هەست و ماتەمینیی برایانەمان پەسەند بفەرمون.

مەحمود عەباس
سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستين
سەرۆکی کۆمیتەی راپەڕاندنی رێکخراوی رزگاریی فەڵەستین"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان