سەرۆک مەعسوم سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەشداربوانی کۆڕی ماتەمینیی سەرۆک مامجەلال دەکات

2017/10/10
27 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئامادەبوی ئەو کۆڕی ماتەمینییە کرد کە سەرۆکایەتیی کۆمار رۆژی دوشەمە ٢٠١٧/١٠/٩ رێکی خستبو بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مامجەلال سەرۆکی پێشوی وڵات، ئامادەبونی گەورە لێپرسراوانی دەوڵەت و سەرکردە سیاسیی و ئەمنییەکان و کەسایەتیە ئاینیی و روناکبیرییەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان و سەرۆک و ئەندامانی ناوەندە دیپلۆماتییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەعێراقی بەرزنرخاند، دوپاتیکردەوە بەشداریکردنیان لە کۆڕی ماتەمینییەکە گوزارشتکردن بو لە خواستی هەمو عێراقییەکان بۆ یەکخستنی ریزەکانیان لە بەگژاچونەوەی هەڕەشەکان و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم چەسپاندنی ئۆقرەیی و تەبایی لە وڵات دا.
بەڕێزیان داوای لە هەموان کرد چاو لە کەسایەتیی سەرۆک تاڵەبانی بکەن و رێبازەکەی بگرنە بەر کە لەخاڵی یەکگرتن و هاوبەشی نێوان هەمو لایەنەکان بو.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان