رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە

2017/10/10
26 بینراو


نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە ئەم لێدوانەرۆژنامەییەی دا:
"ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١٠/١٠ تۆڕە کۆمەڵایەتیی و کەناڵەکانی راگەیاندن، لێدوانێکیان بڵاوکردۆتەوە کە دراوەتە پاڵ بەڕێز شێرزاد ئازاد سوڵتان لێپرسراوی پرۆتۆکۆل لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوایە خاتو دکتۆر جوان مەعسوم بە تەلەفۆن پێی راگەیاندوە بەڕێوەبەرایەتی مەراسیم لە سەرۆکایەتیی کۆمار توانا و ئامادەیی نییە بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەڕێکردن و ماڵئاوایی کردن لە نەعشی سەرۆک مامجەلال لە بەغداد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار سەرلەبەری ئەو لێداوانەی لێپرسراوی پرۆتۆکۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەت دەکاتەوە، داواش لە میدیاکاران و پەیوەندیدارانی تر دەکات دڵنیابن لەراستیی هەر زانیارییەک پێش بڵاو کردنەوەیان، لەپێناوی خزمەتکردنی راستیی، لە هەمان کاتدا دوپاتی دەکاتەوە، خاتو دکتۆر جوان مەعسوم کە سکرتێری شەخسیی بەڕێز سەرۆک کۆمارە، بە هیچ جۆرێک پەیوەندیی نییە بە کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەراسیمەوە لە سەرۆکایەتیی کۆمار.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان