سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق

2017/10/11
22 بینراو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٠/١١ بەڕێز سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازییکردلە بەڕێز ئیکۆپ برادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا سەرۆک مەعسوم گرنگیی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی دوپاتکردەوە کە هەردو وڵاتی دۆست پێکەوە دەبەستێت، پێویستیی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشی خستەرو لەرێی کاراکردنی رێککەوتننامەی دوقۆڵییەوە لە هەمو بوارەکاندا.
هەر لەودیدارەدا پێشهاتە سیاسییەکان باسکرا بەتایبەتیی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان حومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە گرنگیی هەوڵی جدیی دوپاتکرایەوە بۆ چەسپاندنی هێوریی و کارکردن لەسەر هاندان بۆ دیالۆگی بنیاتنەر لە پێناوی رەواندنەوەی قەیرانی ئێستا.
باڵیۆزی رۆمانیا بایەخدانی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا، پشتیوانیی رۆمانیای نوێکردەوە بۆ عێراق لە جەنگەکەی دژی تێرۆر و بەردەوامیی لە یارمەتیدانی گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتەکانییەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان