سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق

2017/10/11
17 بینراو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٠/١١ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە سەرۆکایەتی شێخ هومام حەمودیی.
سەرەتای دیدار وەفدی میوان پرسە و ماتەمینیی پێشکەشکرد بە سەرۆک مەعسوم بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مامجەلال، دواتر گفتوگۆ کرا لە بارەی دوایین پێشهاتی سیاسیی بەتایبەتیی ئەوەی کە پەیوەستە بە بەرکەوتەکانی مەسەلەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و نێوانی حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزیان گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکانی دوپاتکردەوە لە دانانی رێگە چارەی گونجاو بۆ قەیرانی ئێستا، ئاماژەیکرد بۆ گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و بە ئاشتیی پێکەوە ژیانی نێوان هەمو پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
سەرۆک مەعسوم گرنگیی پابەبەند بون بە دەستوری خستە رو وەک مەرجەعێکی بنچینەیی و سەرەکی لە پاراستنی یەکێتیی وڵات و پاراستنی مافەکانی هەمو هاوڵاتییان، داوای لە هەمو لایەنەکانیش کرد بەشداربن لە پشتگیری کردنی ئۆقرەیی و بوژانەوە و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسیی.
لای خۆیەوە شێخ هومام حەمودیی پێویستیی خستنەکاری تەواوی هەوڵەکانی دوپاتکردەوە لە پێناوی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ئەویش لە رێی گرتنە بەری دیالۆگ و پابەند بون بە پرەنسیبەکانی دەستور، هەوڵە بەگەڕ خراوەکانی بەرز نرخاند کە لە ئارادان بۆ لێک نزیک کردنەوەی روانین و بۆچونی نێوان لایەنە سیاسییەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان