سەرۆکایەتیی کۆمار پەلامارە تێرۆریستییە تاوانبارەکەی گازینۆیەکی میللی قەزای هیت ئیدانە دەکات

2017/10/12
19 بینراو


نوسینگەی بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بە توندیی ئەو پەلامارە تێرۆریستییە خۆکوژییەی ئیدانە کرد کە ئەمڕۆ چوار شەممە کرایە سەر گازینۆیەکی میللی لە ناوچەی ئەلدەوارەی قەزای هیت و لەئەنجامدا ژمارەیەک مەدەنی بێ دیفاع شەهید و بریندار بون، پەژارەیی قوڵیی دەربڕیوە لە ئاست شەهید بون و بریندار بونی ئەو هاوڵاتییە بێ دیفاعانە لە ئەنجامی ئەم تاوانە قێزەونەدا.
‬نوسینگەکە لە بەیانێکیدا ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٠/١١، رونیکردۆتەوە ئەم تاوانە سەرلەنوێ رەفتاری ترسنۆکانە و دور لە رەوشتی بەرپرسیارانی دوپاتی دەکاتەوە و پەردە لەروی شکستەکانیان هەڵدەماڵێت کە سەریان شۆڕ بوە لەبەردەم هێزی ئیرادەی گەلەکەمان و سەرکەوتنە مەزنەکانی بەسەر تێرۆردا. پرسە و ماتەمینیی بەڕێز سەرۆک کۆماریشی دەربڕیوە بۆ کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوەکە و داوای هەرچی زوتر چاکبونەوەیش کردوە بۆ بریندارەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان