سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا

2017/10/12
24 بینراو


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/١٠/١٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز دوگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لەدیدارەکەدا پەیوەندیی دوقۆڵیی عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکان و رێوشوێنی پتەوکردنیان لە هەمو بوارەکان و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکان، بە تایبەتیی قەیرانی ئێستای نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەڕێزیان تەئکیدی لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی کردەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارکان بە مەبەستی هاندانیان بەرەو هێور بونەوەو گرتنە بەری دیالۆگ بە ئامانجی گەڵاڵەکردنی رێگەچارەی گونجاوی لۆجیکیی بۆ کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردولادا، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی چڕ کردنەوەی هەوڵەکان و بەردەوام بونیان بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پێکەوە ژیانی شارستانیی لە نێوان هەموان بە جیاوازیی پێکهاتەکانیانەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز سیلیمیان پابەندبونی پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق نوێکردەوە لە جەنگەکەی دژی تێرۆر، پەرۆشی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاشی دوپاتکردەوە بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان لە هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی ئۆقرەیی و بەگژاچونەوەی هەڕەشەکان کە دەبنە کۆسپ لە بەردەم رێگای گەشەکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسیی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان