سەرۆک کۆمار لابردنی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەسەند دەکات

2017/10/18
55 بینراو


نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٠/١٨، ئاشکرای کرد بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەمڕۆ لابردنی بەڕێز نەجمەدین عومەر کەریم لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک پەسەند کرد.

نوسینگەکە رونیکردەوە مەرسومەکە بە پشت بەستنە بە حوکمەکانی بەندی حەوتەم لە مادەی (٧٣) ی دەستور و مادەی (٧ هەشتەم) لە قانونی پارێزگا رێک نەخراوەکان لە هەرێمێکدا بە ژمارەی (٢١) ساڵی ٢٠٠٨ ی هەموار کراو لە روانگەی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران کە لەو بارەیەوە داویەتی.

نوسینگەکە ئاماژەیکردوە مەرسومەکە نێردراوە بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمییدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان