‎سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی بریتانیا

2017/10/25
35 بینراو


‎ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٠/٢٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز فرانک ریمۆند بەیکەر باڵیۆزی شانشینی یەکگرتو لەعێراق کە بە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبو.
‎لە دیدارەکەدا بەڕێزیان ستایشی هەڵوێستی شانشینی یەکگرتوی کرد بۆ پشتیوانیکردنی لە عێراق لە جەنگەکەیدا دژی تاقمە تێرۆریستەکان، پێویستیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانەشی دوپاتکردەوە کە بەغداد و لندن پێکەوە دەبەستنەوە لە هەمو بوارەکاندا بەو جۆرەی بەرژەوەندیی هەردو گەلی دۆست دەستەبەر دەکات.
‎سەرۆک مەعسوم ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی پاراستنی یەکێتیی و سەلامەتیی عێراق و پێویستیی چارەسەرکردنی هەمو کێشەکان لە رێی دیالۆگێک کە لەسەر بناغەی پابەند بون بە دەستور بنیاتنرابێت لە هەمو بوارەکاندا.
‎لای خۆیەوە باڵیۆز بەیکەر نیاز و هەڵوێستی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراقدا، پابەند بونی شانشینیشی نوێکردەوە لە بەردەوامبونی پشتیوانیی مرۆیی و سەربازیی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی دوقۆڵیی بنیاتنەر لە هەمو ئاستەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان