سەرۆک مەعسوم بەبۆنەی رزگارکردنی قەزای قائییم لە پیسیی داعش پیرۆزبایی لە عێراقییەکان و جیهان دەکات

2017/11/04
22 بینراو


ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١١/٤، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی کرد بە بۆنەی رزگارکردنی قەزای قائییم و تەواوی ناوچەکانی باشوری روباری فورات تا سنوری نێودەوڵەتیی لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان، ستایشی فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمانی کرد لە بەرامبەر قارەمانیەتیی و لێهاتویی و نەبەزییان لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێیەدا. بەڕێزیان دوپاتیکردەوە ئەم سەرکەوتنە قارەمانییە بوە فاکتەری بە خێرایی لەناوبردنی یەکجارەکیی پاشماوەکانی داعشی تێرۆریست، قارەمانیەتیی و قوربانیدانی هەمو بەشەکانی هێزە چەکدارەکانی بەرز نرخاندوە لە بەدیهێنانی سەرکەوتنە یەکلاییکەرەوە و خێراکان و سرەواندندنی گورزی گورچکبڕ لە تێرۆر کە بە رزگارکردنی شاری قائییم و ناحیەکانی سەعدییە و کەرابیلە و حسێبە و تەواوی ناوچەکانی باشوری روباری فورات تاجی لەسەرنا.
سەرۆک مەعسوم نیازی عێراقییەکانی دوپاتکردۆتەوە بۆ پەلەکردن لە قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش و پاککردنەوەی وڵات لە پیسیی و دزێوییان و سڕینەوەی لاپەڕەی تاوانەکانیان خستنەکاری تەواوی هەوڵ و تواناکانی گەلەکەمان لە هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و بنیاتنان و ئاوەدان کردنەوە و ئۆقرەیی و ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پێگەی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی عێراق. رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆستی بەرز نرخاندوە بۆ سرەواندنی گورزی کەمەرشکێن لە چەتە تاوانبارەکانی داعش، رێنماییشیدا بۆ بایەخدانی تایبەتیی بە خانەوادەی شەهیدان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارەبوەکان. ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:
"پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی نەبەز و جیهان بە گشتیی دەکەین بە بۆنەی رزگارکردنی قەزای قائییم و تەواوی ناوچەکانی باشوری روباری فورات تا سنوری نێودەوڵەتیی لە چنگی چەتە تێرۆریستەکان و ستایشی فەرماندە و ئەفسەر و سەربازانی هێزە چەکدارەکانمان دەکەین لە بەرامبەر قارەمانیەتیی و لێهاتویی و نەبەزییان لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نوێ یەدا، بەم بۆنەیەوە خۆراگریی و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەمو پێکهاتە سەربازییەکانیانەوە بەرز دەنرخێنین ئەم سەرکەوتنە قارەمانییە بوە فاکتەری بە خێرایی لەناوبردنی یەکجارەکیی پاشماوەکانی داعشی تێرۆریست کە بە رزگارکردنی شاری قائییم و ناحیەکانی سەعدییە و کەرابیلە و حسێبە و تەواوی ناوچەکانی باشوری روباری فورات تاجی لەسەر نا، نیازی عێراقییەکان دوپات دەکەینەوە بۆ پەلە کردن لە قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش و پاککردنەوەی وڵات لە پیسیی و دزێوییان و سڕینەوەی لاپەڕەی تاوانەکانیان و خستنەکاری تەواوی هەوڵ و تواناکانی گەلەکەمان لە هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و بنیاتنان و ئاوەدان کردنەوە و ئۆقرەیی و ئاشتبونەوەی ناو کۆمەڵ و بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پێگەی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی عێراق.
لە کاتێکدا رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیی دەوڵەت و گەلانی دۆست بەرزدەنرخێنین لە گەلەکەمان لە جەنگە پیرۆزەکەیدا دژی چەتەکانی داعشی تاوانبار، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانیش رادەسپێرین ئاوڕی تایبەتیی بدەنەوە لە خانەوادەی شەهیدان و چارەسەرکردنی بریندارەکان و پاراستنی مەدەنیی و ئاوارە بوەکان."
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان