سەرۆک کۆمار دەگاتە پایتەختی پۆڵۆنیا

2017/11/05
26 بینراو


ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١١/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا گەیشتە وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا کە بەڕێزان سەلمان جومەیلیی وەزیری پلان دانان و وەزیری بازرگانیی بە وەکالەت و فەلاح زەیدان لهیبیی وەزیری کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومیی هاوڕێیەتیی دەکەن.
بەڕێزیان لە فڕۆکە خانەی سەربازیی لە وارشۆ لە لایەن ژمارەیەک لە نوێنەرانی سەرۆک کۆمار و گەورە لێپرسرراوانی پۆڵۆنیاوە پێشوازیکرا.
سەرۆک مەعسوم لە میانەی سەردانەکەیدا چاوی دەکەوێت بە بەڕێز ئەندجی دودا سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا، و خاتو بیتا شیدلۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز بوگدان بورۆسيفيچ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و چەندین لێپرسراوانی تر، لەو دیدارانەدا هەنگاو و رێوشوێنەکانی پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەشی هەردو وڵاتی دۆست تاوتوێ دەکرێت.
سبەی بەیانی سەرۆک کۆمار کە بەرنامەی سەردانە رەسمییەکەی دەست پێ دەکات لە لایەن بەڕێز ئەندیجی دودا سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیاوە پێشوازیی دەکرێت و، هاوکات بەڕێزیان چاوی دەکەوێت بە خاتو بایتا شیدۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پۆڵۆنیا و بەڕێز خاتو ماریک کۆچینسکی سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، لە دیدارەکاندا پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتی دۆست تاوتوێ دەکرێت بە تایبەتیی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەیوەندیی ئابوریی و چالاککردنی رێککەوتنامەی دوقۆڵیی هەردو وڵات و ئیمزاکردنی چەند رێککەوتنێکی تریش.
وتوێژەکانی بەڕێزیان لەم سەردانە رەسمییەدا بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هاریکاریی لە بواری پەترۆڵ و وەبەرهێنان و هاندانی کۆمپانیا پۆڵۆنییەکان بۆ بەشداریکردنی تایبەتیان لە پرۆژەکانی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن، کشتوکاڵ، گەشتیاریی، کاراکردنی رێککەوتنەکانی هەردو وڵات لە بوارەکانی خوێندنی باڵا، گواستنەوە، تەندروستیی و وەرزش سەرباری بەهێزکردنی هاریکاریی لە قەڵاچۆکردنی تێرۆردا لە خۆ دەگرێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان