سەرۆک کۆمار: عیراقییەکان بەسەر تێرۆردا سەرکەوتون، پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەش لەئەرکە پێشینەکانمانە

2017/11/07
25 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم، دوپاتیکردەوە گەلی عێراق بە یەکجارەکی بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریستدا سەرکەوت، پشتیوانیی کۆمەڵی نێودەوڵەتیشی بەرزنرخاند، رونیشیکردەوە یەکڕیزیی نیشتمانیی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی پێشکەوتو، ئەرکی لە پێشینەیی هەنوکەیمانە لە عێراقدا، ئەو وتانەی بەڕێزیان ئێوارەی دوشەممە ٢٠١٧/١١/٦، لە میانەی ئێوارە خوانێکدا بو کە بەڕێز ئاندجی دویدا سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا لە کۆشکی کۆماریی رێکی خستبو، ژمارەیەک لە گەورە لێپرسراوانی پۆڵۆنیا و کەسایەتیی ئاینیی کەسایەتیی عێراقیی دانیشتوی پۆڵۆنیا ئامادەی بون. سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ هەنگاوەکانی داهاتو کە لە دوای رزگارکردنی نزیکەی هەمو خاکی عێراق لە لە چنگی چەتە تێرۆریستەکانی داعش بە هیمەت و هێزی یەک ئیرادەیی گەلەکەمان بە هەمو پێکهاتەکانییەوە و بەهۆی قارەمانیەتیی و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانمانەوە بە هەمو پێکهاتە سەربازییەکانیانەوە و لە ئەنجامی پشتیوانیی و هاوکاریی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە تایبەتیی دەوڵەتانی دۆست، عێراق بە نیازە بەوپەڕی شێلگیرانەوە هە نگاوبنێت بەرەو چڕکردنەوەی هەوڵی جدیی بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی پێشکەوتو بەو پێیەی ئەرکی لەپێشینەی سەرەکیی داهاتوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان