سەرۆک کۆمار چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵۆنیا

2017/11/08
18 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/٧ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا چاویکەوت بە بەڕێز ماریک کۆخشنسکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵۆنیا. لە دیدارەکەدا پەیوەندیی نێوان هەردو وڵاتی دۆست و رێوشوێنەکانی گەشە پێدانیان خرایە رو.
سەرۆک مەعسوم گرنگیی ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان کاراکردنی کاری لیژنە هاوبەشەکان و دۆستایەتیی لە هەمو بوارەکانی دوپاتکردەوە. 
بەڕێزیان ئەوەیشی رونکردەوە کە ئەمڕۆ عێراق چاوی جیهانی لەسەرە لە ئەنجامی سەرکەوتنی قارەمانانە بەسەر هێزی شەڕ و تاریکیی و تێکشکاندنی تێرۆر و بەزاندنی تاقمی داعشی تێرۆریست، داوایشی لە دەوڵەتانی جیهان کرد پشتیوانیی ئەم سەرکەوتنانە بکەن لە پێناوی رزگار بون و لەناوبردنی یەکجارەکیی مەترسیی و هەڕەشەی داعش.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵۆنیا پیرۆزبایی و ستایشکردنی سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریستدا نوێکردەوە. هاوکات پەرۆشیی پۆڵۆنیای دوپاتکردەوە بۆ زیاترکردنی هاریکاریی و کاری هاوبەش لە نێوان هەردو وڵاتدا بەو جۆرەی لە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی بەغداد و وارشۆدا بێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان