سەرۆک کۆمار چاوی دەکەوێت بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی پۆڵۆنیا

2017/11/08
18 بینراو


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/١١/٧ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم چاوی کەوت بە بەڕێز ریچارد تریلتیسکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی پۆڵۆنیا، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی رێوشوێنەکانی هاریکاریی نێوان هەردو وڵات و گەشەپێدانی پەیوەندیی دوقۆڵیی هەردو وڵات. سەرۆک مەعسوم گرنگیی ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەردانەکانی نێوان هەردو وڵات و چالاککردنی رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوان هەردولای دوپاتکردەوە بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو گەلی دۆست بکات. سەرۆک کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە عێراق پێویستی بە پشتیوانیی نێو دەوڵەتییە لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە لە ناوچە رزگاربوەکانی بن چنگی داعش سەرباری هاریکاریی ئەمنیی و ئابوریی لە نێوان هەردو وڵاتدا.
لای خۆشییەوە بەڕێز ریچارد تریلیتسکی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی عێراق کرد بەسەر تێرۆردا، پەرۆشیی وڵاتەکەیشی نوێکردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغداد لە هەمو بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان